لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەکان لە
سلێمانیسلێمانی، بڕێک ماددە و حەبی هۆشبەری سوتناند، کە 118 تاوانباری لەسەر سزا دراوە.
ئەمڕۆ لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی، لیژنەی هاوبەشی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەکان، بڕێک ماددە و حەبی هۆشبەریان سوتاند.
ماددە و حەبەکان بریتیی بوون، لە نزیکەی
2000 حەبی ترامادۆڵ، 87گرام ماددەی کریستاڵ، 580گرام تلیاک، 2کیلۆگرام حەشیش، نزیکەی
4000 دەنک حەبی جۆراوجۆر.
ئەم ماددە و حەبانە لەسنوری پارێزگای سلێمانی لەماوەی ساڵەکانی 2016-2018 دەستی بەسەردا گیراوە، کە 118 کەسی لەسەر سزادراوە لە دادگاداکانی سنوورەکەدا.
لەدوای ئەوەی دادگایی ئەو کەسانە تەواو بووە کە لەسەری دەستگیرکراون، دادوەر بڕیاری لەناوبردنی ماددە و حەبەکانیی داوە.
[1]
08-08-201808-08-2018