بەگوێرەی ڕاپرسییەک، کە لە ساڵی 2015-2016 لەلایەن ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانەوە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، لە پارێزگای
هەولێرهەولێر، ڕێژەی خەتەنەکردنی مێینە 16٪ی تێپەڕکردووە، لەڕێگای وۆرکشۆپێکی ڕاوێژکارییشەوە پلان بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە دەدرێت.
راپرسییەک لەسەر رێژەی خەتەنەکردنی مێیینە لە باشووری کوردستان
|
|
|
|
ئەمڕۆ لە هۆڵی هۆتێل تایتانیک لە شاری
سلێمانیسلێمانی، ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان و ڕێکخراوی UNSPA کە ڕێکخراوێکی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکانە، وۆرک شۆپێکی ڕاوێژکارییان سازدا بۆ داڕشتنی پلانی نەهیشتنی خەتەنەکردنی مێینە لە هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەامی ڕاپرسییەک، کە لە ساڵی 2015-2016 بە پشتگیریی یۆنسێڤ ئەنجامدراوە.
لەو وۆرک شۆپەکەدا، چالاکوانان، نوێنەری ڕێکخراوەکان و حکومەتیش بەشداربوون.
پەروین حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، ڕوونکردنەوەی لەسەر وۆکشۆپەکە دا و وتی: ئەم وۆرکشۆپە ڕاوێژکارییە تاوەکو بە هاوبەشیی کار بکەین بۆ دانانی پلانێکی درێژخایەن بۆ بنبڕکردنی خەتەنەکردنی مێینە.
وتیشی: لێکۆڵینەوەی جیاجیا کراوە لە بارەی خەتەنەکردن و لە لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکاندا، هەرێمی کورستان لە ئاستێکی بەرزی خەتەنەکردندا بووە و ئێمەش دەبێت بە دوای هۆکارەکاندا بگەڕێین و چارەسەری ببیننەوە لە بەرامبەر نەهێشتنی.
وۆرکشۆپەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە شاری سلێمانی بەردەوام دەبێت و وا بڕیاریشە بە کۆکردنەوەی سەرنج و پێشنیارەکان، لە داهاتوودا پڕۆژە و پلانی کارکردنیان ئاشکرا بکەن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی، کە پەروین حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، بە ڕۆژنیوزی داوە، ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان-ی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی یۆنسێف لە ساڵی 2015-2016، ڕاپرسییەکیان لەگەڵ شەش هەزار کەس ئەنجامداوە، کە بەپێی ڕاپرسییەکە پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە 1٪ و سلێمانی 1. 11٪، هەولێر 1. 16٪ و
دهۆکدهۆک 4٪، بەڵام ئیدارەی
گەرمیانگەرمیان لە ڕاپرسییەکە بێبەش کراوە.
لەناو خەتەنەکراوەکان جگە لە ژنانی تەمەن گەورە منداڵی تەمەن چوار بۆ 14 ساڵیی، تێدایە، زۆربەی ئەو دایکانەشی کە خۆیان خەتەنەکراون، منداڵەکانیان خەتەنە کردووە.
[1]
08-08-201808-08-2018