دواڕۆژ، زریان محەمەد
پاش ئەوەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان ئاگادارکرانەوە بە لێکردنەوەی پۆستەر و ڕیکلامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ماوەی مانگێکیان پێدرا، شارەوانی #سلێمانی# بڕی ئه و غەرامەیەی ڕاگەیاند کە بەهۆی سەرپێچییەکانیانەوە له و لایەنانە وەردەگیرێت.
رزگار ئەحمەد، لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزارییەکان لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئابی 2018 بە دواڕۆژی وت دوای کۆتایی هاتنی وادەی مانگێک کە درابوو بە لایەنە سیاسیەکان بۆ لێکردنەوەی پڕوپاگەندەکانیان و بەهۆی پابەندنەبونیان پێوەی، غەرامەی ئه و لایەنانەمان کرد کە سەرپێچییانکردووە، دواتریش تیمەکانمان سەرجەم ئه و پڕوپاگەندانەیان لە شەقامەکاندا لابرد.
لەبارەی ناوی ئه و لایەنانەی کە سەرپێچیان کردووە وتی ڕەوتی حیکمە 10 پێشێلکاری هەبوو، نەوەی نوێ 20 پێشێلکاری، گۆڕان 30 پێشێلکاری، پارتی 15 پێشێلکاری، یەکێتی 46 و هاوپەیمانی 15 پێشێلکاری.
لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزارییەکان لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لەبارەی بڕی پارەی غرامەکردنەوە ئاماژەی بەوەدا، کۆی گشتی غرامەکان 25 ملیۆن و 750 هەزار دینارە و بەشێک لە لایەنە سیاسیەکان بەمشێوەیە غرامەکراون، یەکێتی نیشتمانی شەش ملیۆن دینار، پارتی دوو ملیۆن و 500 هەزار دینار، نەوەی نوێ سێ ملیۆن، بزوتنەوەی گۆڕان چوار ملیۆن و 500 هەزار دینار و یەکگرتوو دوو ملیۆن و 500 هەزار.
ئەوەشی خستەڕوو، غەرامەکان لەبارامبەر ئەرک و ماندوبوونی تیمەکانی شارەوانیە کە هەستاون بە لێکردنەوە و پاکردنەوەی پڕوپاگەندەکان، لەئێستاشدا لیستەکەیان نێردراوە بۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان.[1]
#08-08-2018#