ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی ئەو شەڕانەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هێزی گەریلا لە #شەمزینان# چالاکییەکیان بە قەناس ئەنجامداوە و لە ناوچەی لیجە و هێنێی #ئامەد# لەگەڵ یەکەی شاراوەی سوپای تورکیا شەڕ ڕوویداوە و لە ئەنجامی ئەو شەڕانەشدا 4 سەربازی تورکیا کوژران.
لە گردی هارون سەربازێک کوژرا
لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە هێزی گەریلا لە چوارچێوەی هەڵمەی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری دا لە ڕۆژی 7ی ئابی 2018 و لە کاتژمێر 18:30ی لە گردی هارون لە ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ چالاکییەکیان لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر بە قەناس ئەنجامدا. لە ئەنجامدا سەربازێک کوژراوە و سەربازێکی تریش برینداربووە.
لە لیجە – هێنێ لە دژی یەکەی شارەوانی سوپای تورکیا چالاکی: 3 سەرباز کوژران
رۆژی 1ی ئابی 2018 سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە گۆڕەپانی شەهید ڕۆژهات لە نێوان ناوچەکانی لیجە و هێنێ لە بەکرا، ئەلیکا، دیرکام، ئەلنەخیر و سەرد بە پشتیوانیی یەکەی شاراوەیان دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێک کرد. ڕۆژی 2ی ئابی 2018 و لە کاتژمێر 20:30 دا لە نێوان هێزەکانمان و یەکە شاراوەکانی سوپای تورکیا شەڕ ڕوویدا. شەڕەکە تاوەکو کاتژمێر 3ی ئاب بەردەوامبوو و لە ئەنجامدا 3 سەربازی دوژمن کوژران و چەندین سەربازی تریش برینداربوون.
2 گەریلا شەهید بوون
لە شەڕدا هێزە داگیرکەرەکان بە پشتیوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە چڕی شوێنی شەڕەکەیان بۆردومان دەکرد. هاوڕێیانمان شاهین ئامەد و ئازاد ڕۆژهەڵات کە تا دوا گوللەیان قارەمانانە لە دژی دوژمن شەڕیان کرد شەهید بوون. دواتر زانیاریی زیاتر لەبارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان لەو شەڕەدا، بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.[1]
#08-08-2018#