30 ساڵ بەسەر جەنگی عێراق و ئێران تێپەڕدەبێت. بەڵام پاشماوە و شوێنەوارەکانی ئه و جەنگە لەسەر سنوری نێوان خاکی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێشتا ماوە.
گوندی بڵاخلوو سەر بە شارۆچکەی #گاپیڵون# لە ناوچەی شارباژێر لە سنووری پارێزگای #سلێمانی#، پێش دەستپێکردنی جەنگ نزیکەی 100 ماڵی تێدابوو، بەڵام ئێستا تەنیا 20 ماڵی تێدا ماوەتەوە. یەکێکە له و گوندانەی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەهۆی پاشماوەکانی شەڕی عێراق و ئێرانەوە زۆرترین قوربانی داوه.
رووبەرێکی زۆری شاخ و چیاکانی ئه و ناوچەیە بە مین چێنراون. بەهۆی تەقینەوەی مین پێیاندا 15 کەس لە گوندی بڵاخلوو گیانیانلەدەستداوە و 20ی دیکەشیان دەست یان قاچیان بڕاوەتەوە، ئەوە جگە لە برینداربوونی 70 کەسی دیکە.
خالید عوسمان یەکێکە لە قوربانییانی مین. ئه و زانیاری هەیە کە لەنێو گوندەکەیاندا 15 کێڵگەی مین هەیه کە ژیانی دانیشتووانی گوندەکەیان خستووەتە مەترسییەوە.
لەکاتی کارەکانیاندا 130 کارمەندی هەڵگرتنەوەی مین بوونەتە قوربانی، کە زیاتر لە 80 کەسیان گیانیانلەدەستداوە.
له سەردەمی جەنگدا حکومەتی =KTML_Red=بەعس لەنێوان هەشت بۆ 10 ملیۆن مینی لە خاکی هەرێمی کوردستاندا چاند=KTML_End=، بەوەش لە 51%ی خاکی باشووری کوردستانی مینڕێژ کرد. =KTML_Red=رووبەری ناوچەی مینڕێژکراو 777 ملیۆن مەتر دووجا بووە. ئێستا لە 70%ی ئه و ڕێژەیە پاککراوەتەوە=KTML_End=.
نزیکەی 35 جۆری مین له خاکی هەرێمی کوردستاندا چێنراون، مەترسیدارترینیان جۆری فارمارایە، کە لە دووری 50 مەتر دەتەقێتەوە و دەبێتە هۆی کوشتن و برینی سەخت. =KTML_Red=لە کوردستان 14 هەزار و 500 کەس بوونەتە قوربانی ئەم دووژمنە شاراوەیە، لە 80%ی ئه و ژمارەیە گیانیانلەدەستداوە=KTML_End=.
لەناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستاندا بە دوو شێواز مینەکان چێنراون. شێوازێکیان ئەندازیارییە و ئەوی دیکەشیان هەڕەمەکی؛ بەڵام هەردوو جۆرەکە گرفتی بۆ ئه و تیمانە دروستکردووە کە مینەکان هەڵدەگرنەوە، چونکە شێوازە ئەندازیارییەکەی لەلایەن حکومەتی پێشووی عێراقەوە ونکراون.
ئه و بەشەی کە دەکەوێتە سنووری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تاوەکو ئێستا ئێران ئامادەیی هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا دەرنەبڕیووە بۆ ئەوەی کارئاسانی بکرێت بۆ هەڵگرتنەوەیان.[1]
#08-08-2018#