ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - #هەپەگە# دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا لە جۆلەمێرگ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە ڕایگەیاند، لە جۆلەمێرگ 8 سەربازی تورکیا کوژراون. لە لایەکی دیکەوە لە وان و گەڤەر 4 گەریلا شەهید بوون.
ڕاگەیەندراوی هەپەگە:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە جۆلەمێرگ چالاکییان ئەنجامدان. زانیاری بەرفرەوان دەربارەی چالاکییەکان وەهان:
ئۆتۆمبێلی تایبەتی (بەدەل دەمیر) سووتێندرا
سوپای تورکیای داگیرکەر ماوەیەکە لەنێوان گوندەکانی بێگژن و ماوا-ی سەر بە ناوچەی #شەمزینان# ڕێگەی ئەمنی درووست دەکات. هێزەکانمان پێشتر هۆشدارییان دابوویە کەسێک بە ناوی بەدەل دەمیر کە پڕۆژەی ڕێگەکەی جێبەجێ دەکرد، بەڵام سەرەڕای هەموو هۆشدارییەکان، ئه و کەسە دەستی بە درووستکردنی ڕێگەکە کردووە. هێزەکانمان ڕۆژی 8ی ئاب\17ی گەلاوێژ لەنێوان گوندی بێگژن و ماوا ئۆتۆمبێلی تایبەتی ئه و کەسەیان کە لە جۆری amarog بوو بە کەلوپەلەکانی نێویەوە سووتاند.
لە شەمزینان هێرش کرایە سەر سەربازگەیەک و سەربازێک کوژرا
ڕۆژی 9ی ئاب\18ی گەلاوێژ کاتژمێر 9:15 هێزەکانمان لە دژی سەربازگەی سونێی ناوچەی ڕووبارۆکی شەمزینان چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا سەربازێک کوژرا و 3 سەربازیش بریندار بوون. لە دوای چالاکییەکە هێزەکانی داگیرکەر بە ئۆبوس و هاوەن ناوچەکەیان تۆپباران کرد.
لە گردی کۆردینە 7 سەرباز کوژران
هەمان ڕۆژ کاتژمێر 11 هێزەکانمان لە گردی کۆردینەی ناوچەی چەلێ دژی سوپای تورکیای داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. بەشێوەیەکی سەرکەوتوو لە سەنگەر و بنکەکانی دوژمنیان دا و 7 سەرباز کوژران. لە دوای چالاکییەکە هێزەکانی داگیرکەر بە ئۆبوس و هاوەن ناوچەکەیان تۆپباران کرد. لە دوای تۆپبارانەکە لە ناوچەی کۆردینە و شەهید موونزوور ئاگر کەوتەوە.
لە گەڤەر 2 گەریلا شەهید بوون
شەوی 8ی ئاب سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە سنووری گوندی مەسکانی سەر بە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ دەستی بە ئۆپەراسیۆنێک کرد. بەیانیی 9ی ئاب\18ی گەلاوێژ لەنێوان یەکینەکەی ئێمە کە ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکرد و هێزەکانی داگیرکەر شەڕێکی سەخت هاتە ئاراوە. لەم شەڕەدا هاوڕێیانمان ڕەشید و ڕزگار گورزی توندیان لە دوژمن دا و هەتا دوایین فیشەک قارەمانانە شەڕیان کرد و شەهید بوون. زانیاری دەربارەی ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.
لە پاییزاوا گورز لە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش درا
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید دەلال #ئامەد# و شەهیدانی بەستادا، هێزەکانمان ڕۆژی 7ی ئاب\16ی گەلاوێژ کاتژمێر 7 دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری کۆبرا لەنێوان گوندەکانی بلساڤا و برابەدەری سەر بە ناوچەی پاییزاوای وان چالاکییەکیان ئەنجامدا و گورز لە ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکە درا. ژمارەی کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبوویەوە.
لە پاییزاوا 2 گەریلا شەهید بوون
لە دوای چالاکییەکە، سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە هەرێمەکە دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. لەنێوان هێزەکانی ئێمە و دوژمن کە تەکنیکی قورس بەکاردێنێت شەڕێکی سەخت هاتە ئاراوە. لەم شەڕەدا هاوڕێیانی ئێمە جەمیل و چیاگەر دژی دوژمن بەشێوەیەکی فیدایی شەڕیان کرد و شەهید بوون. زانیاری دەربارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.[1]
#10-08-2018#