سێواس (Sêwas) یەکێکە لە شارە جوانەکانی #باکووری کوردستان#ە. لە ئیستادا لە سنوری کۆماری #تورکیا#ی داگیرکەردایە.
ناوی سێواس لە سەردەمی ڕۆمەکاندا سیبەستیا (Sebasteia) بووە لەسەردەی ئیسلامدا بە دانیشمەند(Danişmend) و لە کاتی عوسمانییەکاندا بە ئیالاتی ڕۆم (Eyaleta rom)یان ئیالاتە سیڤاس ناوبراوە.
مێژووی شاری سێواس لە 1650 بەرلە زاین لەسەردەمی هیتییەکاندا و 695-550 لەسەردەمی ماددەکاندا هەرشار و ئاوەدانی بووە.
لە ساڵی 17ی زاینی تا 395 لەژێر حوکمی ڕۆمەکاندا بووە پاشان بیزەنتییەکان و هەروەها لە 1152 دا سەلجوقییەکان حوکمیان کردووە.
دواجاریش لە ساڵی 1408ی زایندا لەلایەن دەوڵەتی عوسمانلییەوە حوکمکراوە.
شاری سێواس بە کۆمەلێک چیایی سەرکەش چواردەور دراوە یەک لە بەرزترین چیاکانی شاری سێواس لە هەرێمی(کۆساداخ)ە کە 3050 مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە هەروەها چیایی (قەرەجە) 2079 و چیایی کەشلیک 2230 و یالدز 2537 هەروەها چیایی (یاما) 2631 بەهەمان شیوەی چیایی (سۆڕ) 3015م لەگەڵ چیایی (بایی) 2802 مەتر بەرزە بەگشتی شاری سێواسیش بەهەمان شێوەی شارەکانی تری کوردستان پێکهاتووە، لە چیاو دەشتایی و گردۆڵگە ئاو هەوایی شاری سێواس سازگار و فێنکە چەند چەم و ڕووبارێک بە هەریمەکەدا تێ دەپەڕن لەوانە چەمی (قیزلەرماک) و (تۆهامە، چالتی، تۆزان و کیلکیت) بەپێی سەرژمێری حکومەتی داگیرکەری تورک لە ساڵی 1997دا شاری سێواس 278.734 ڕوونیشتڤانی هەبووە شاری سێواس لە موسڵمانی سونە و عەلەو پێکهاتووە بەهەمان شیوەی هەرێمەکانی دیکەی کوردستان تورکیا هەوڵی بە تەتریک کردنی شارەکەی داوە لە ئیستادا ژمارەی تورکەکان دە هێندەی کوردە لەو شارەدا.