خاڤیک، بە تورکی (هافیک)، شارۆچکەیەکی سەربە پارێزگای
سێواسسێواس-سیواسی
باکووری کوردستانباکووری کوردستانە، لە ساڵی
1928 وەک هاڤیق ناسێنراوە لەلایەن تورکە کەمالییەکانەوە، ناوی خاڤیک لە ساڵی 1926ەوە بە کوردی قەدەغەکراوە و وەک زۆربەی ناوچەکانی باکووری وڵات ناسنامە کوردییەکەی لێ سەنراوەتەوە و کراوە بە تورکی.
لە پارێزگای سێواسەوە زۆر دوور نییە، بە پێی ئاماری فەرمی دەوڵەتی تورک ژمارەی دانیشتوانەکەی
5600 هاووڵاتی دەژین و لە گوندەکانی دەوروبەریشی 13687 کەس دەژین. 37 شاخی بڵندی بە دورەوەیە، بە پێی سیاسیەتی دەوڵەتی تورک لە ساڵی 1946ەوە شوێنە بەرزەکانی بۆ سوپا و بنکەی سەربازی داگیرکردووە و دیمۆگرافیایی خاکەکەیان گۆڕیوە و خەڵکە ڕەسەنەکەیان ڕاگواستووە و هاوڵاتی تورکی لە شوێنیان نیشتەجێ کردووە. خاڤیک 82 گوند و 4 مەرزی هەیە، بەڵام مەرزەکان بە فەرمی لەلایەن دەوڵەتەوە نەناسێنراون.