ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) ڕایگەیاند، هێزی گەریلا 2 چالاکییان لە ناوچەکانی گەڤەری جۆلەمێرگ و قلابانی شرنەخ ئەنجامداوە. لە گەڤەر گردێک کە سەربازانی دوژمنیی تیادا بووە کراوەتە ئامانجی چالاکیی گەریلا و بەو هۆیەوە کۆنتێنەرێکی شوێنی مانەوەی سەربازەکان تەقێنراوەتەوە. هەروەها لە قلابانی شرنەخیش گورز لە کۆپتەرێکی جۆری سکۆرسکیی سوپای تورکیای داگیرکەر دراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری دا لە ڕۆژی 12ی ئابی 2018 و لە کاتژمێر 07:00 دا لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ هێرشیان کردووەتە سەر سەربازانی دوژمن لە گردی سیسەر لە سنووری چارچێلا. لەو چالاکییەدا کۆنتێنەرێکی شوێنی مانەوەی سەربازانی دوژمن تەقێنراوەتەوە، بەڵام ژمارەی کوژراوان و بریندارانی دوژمن ڕوون نەبووەتەوە.
هەپەگە ڕاشیگەیاندووە لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید دەلال #ئامەد# و شەهیدانی بەستادا، هێزەکانمان لە 11ی ئابی 2018 ن لە کاتژمێر 06:30 دا لە ناوچەی قلابانی شرنەخ لە دژی کۆپتەرێکی جۆری سکۆرسکیی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامداوە. لەو چالاکییەدا گورزی قورس لەو کۆپتەرە درا کە بە ئاسمانی چەمی خەچەکێ دا دەسوڕایەوە و بەهۆی ئەو گورزەوە ناچار بووە ئاسمانی ناوچەکە بەجێبهێڵێت.[1]
#13-08-2018#