بەناوی خوای گەوره و میهرەبان
روونکردنەوەیەک لەلایەن لیژنەی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە مامەڵەکانی کۆمپانیای Qnet.
دوای ئەوەی لیژنەکەمان لە بەرواری 29/ ذی الحجە / 1438، بەرامبەر بە 20-9-2017 بە ژمارە (12/2017) لە هەشت لاپەڕەدا فەتوایەکی بە مەرج و سنوورداری دا بە دروستی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیای Qnet و تیایدا بە جێبەجێکردنی (17) مەرج و داڕشتەی فیقهی ڕێگەپێدرابوو کە مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراو بکرێت.
بەڵام دوای ئەوەی بۆ لیژنەکەمان ڕوونبووەوە کە کۆمپانیاکە هەندێک له و مەرجانەی جێبەجێنەکردووە بەتایبەتی مامەڵەکردن بە زێڕ، وەرگرتنی ڕسومات و تەحایول لە مامەڵەکاند، نابەرامبەربوونی نرخی کاڵاکان لە تەک نرخی بازاڕدا بەشێوازێکی زۆر ترسناک کە نیشانەیە لەسەر ئەوەی کە ئامانجی تر هەیە لە خودی مامەڵەکاندا، هەروەها نەشارەزایی گەنجان لە تێکڕای پرۆسەکە و ناحاڵیبوونیان لە مافەکانیان کە لە فەتوا پێشوەکەماندا بە دوورودرێژی ڕونکرابووەوه، هەروەها بەکارهێنانی فەتواکەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان کە بە هیچ شێوەیەک لە لیژنەکەمانەوە ڕێگەی پێنەدرابوو.
وێڕای هەندێک وردەکاری دیکە کە سەرپێچی و دەرچوونە لە ناوەڕۆکی فەتواکەی لیژنەی باڵای فەتوا، کە لە لایەن زۆرێک لە شاهێدحاڵەکانەوە لە تێکڕای هەرێمی کوردستانەوە ئاگادارکراوینەتەوه و بەدواداچوونمان بۆ کردووە لەبەر ئەمانە لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان بڕیاریدا:
1- هەڵپەساردنی فەتوای پێشوترمان ژمارە (12/2017) لە 20/9/2017.
2- لەدوای ئەم ڕونکردنەوەیە بە هیچ شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیای کیونێت بە دروستی نازانین و داوایش لە کۆمپانیای ناوبراو دەکەین فەتوای پێشومان ژمارە (12/2017) بەکارنەهێنێت بۆ ڕاکێشانی هاوبەش.
خوای گەورە هاوکاری ڕاستگۆیانە...
وصلی الله تعالی علی سیدنا محمد والە وصحبە أجمعین.
لیژنەی باڵای فەتوا لەهەرێمی کوردستان.
هەولێر. کوردستان
1/ ذو الحجە 1439 کۆچی
#12-08-2018#