سەرۆکی کۆمەڵەی ئابووری وزەی تورکیا ئاشکرايدەکات، دارمانی بەهای لیرە بەرامبەر دراوە بیانییەکان لە ماوەی 45 ڕۆژدا 11.5 ملیار لیرە زیانی بەکەرتی وزەی تورکیا گەیاندوە.
جورکان کومبار ئۆغلو، سەرۆکی کۆمەڵەی ئابووری وزەی تورکیا بە ڕۆژنامەی (دنیا)ی تورکی ڕاگەیاندوە داڕمانی بەردەوامی بەهای لیرەی تورکی بەهۆی تێکچوون و ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و ئەنکەرە، لەسەر دەستگیرکردنی قەشە ئەندرۆ برونسون زیانی گەورەی بە تورکیا گەیاندوە.
ئۆغلو دەڵێت لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا، بەهای دۆلار لە ئاستی 4.6 لیرە بوو، بەڵام ڕۆژی هەینی ڕابردوو دۆلارێک بە 6.4 لیرە مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش واتە لەماوەی 45 ڕۆژدا بەهای لیرەی بەڕێژەی 40% دابەزیوە و بەوەش پارەی وزەی هاوردەکراوە لە دەرەوە بەڕێژەی 40% زیادیکردوە.
رونیشکردوەتەوە، تورکیا مانگانە 4.6 ملیار مەتر سێجا غازی سروشتی و 2.1 ملیۆن تەن نەوتی خاو و 1.2 ملیۆن تەن سوتەمەنی لە دەرەوە هاوردە دەکات، ئەگەر لێکیبدەینەوە مانگانە بەهای هاوردەکردنی ووزە لەدەرەوە 3 ملیار دۆلارە، ئەگەر دابەزینی بەهای لیرە لە ماوەی 45 ڕۆژدا هەژماربکەین، خەرجی هاوردەکردنی ووزە 11.5 ملیار لیرە بووە.
کومبار ئوغلو ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە تورکیا لە ساڵی 2017 نەوتی خاوی لە ئێران و غاز و سوتەمەنیشی لە ڕوسیا هاوردە کردوە.[1]
#14-08-2018#