لەتاو نەوس کەوتە حەوس
هەرچی تەڵەيەک هەيە لەم دونيايە بەبێ چەشە(چێژ) نابێت، چێژيش نەوس(نەفس) دەجولێنێ بەره و خۆی، بۆيە وتراوە تاو نەوس کەوتە حەوس، حەوس لە حەوزی زمانی عەرەبيەوە هاتووە و سەروگێلاکی لە کوردی شێڵراو و شێوێنراوە بووە بەحەوس لە زار و ئاخاوتندا، به و کەسانە دەوترێت کە زۆر حەز بە خۆراک و لەزەت و چێژ دەکەن و دواتريش بۆ لەزەت و نەوسێکی کاتی دەکەونە تەڵە و حەوزەوە.