ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) لەبارەی چالاکیی ڕۆژی 12ی ئابی 2018ەوە لە ناوەندی #عەفرین# ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی یەپەگەدا هاتووە، لە 12ی ئابی 2018 هێزەکانمان لە دژی گروپێک لە چەتەکانی فرقەت حەمزە لە گەڕەکی ترند لە ناوەندی عەفرین 2 چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامدا.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی یەپەگە، لەو 2 چالاکییەدا 10 چەتە کوژران و بەلانیکەمەوە 20 چەتەی تر برینداربوون.[1]
#15-08-2018#