گەریلاکانی #هەپەگە# و یەژاستار لە جولەمێرگ لەدژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا، هەروەها لە #دەرسیم#یش شەڕی قورس لەنێوان گەریلا وسوپای تورک لە ئارادایە.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەبارەی چەند چالاکییەکی گەریلاکان لە جولەمێرگ و شەڕی دەرسیم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوێنێ کاتژمێر 03:00ی پاشنیوەڕۆ لەسەر گردی خەرەگۆلی سەربە چەلێی جولەمێرگ چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا دوو پێگەی سوپای تورک تێکشکێندرا، ژمارەی کوژراو وبریندارەکانی دوژمن لە ئەنجامی چالاکییەدا نەزانراوە.
هەپەگە لە بەردەوامیدا ڕایگەیاندووە: سوپای تورک ڕۆژی 14ی ئاب لە ناوچەی خاچالیی سەربە ناوەندی دەرسیم ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، فڕۆکە جەنگییەکان و هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورک ناوچەکەیان بۆردوومان کرد، پاشان بە هەلیکۆپتەری لە جۆری سکۆرسکی هێزەکانیان لە ناوچەکە دابەزاند و شەڕێک لەنێوان ئەو هێزانە و گەریلاکانماندا ڕوویدا، شەڕەکە تا ڕۆژی 15ی ئاب بەردەوامیی هەبوو، پاشان سوپای تورک هێزەکانی لە ناوچەکە کشاندەوە.
لە کۆتاییدا هەپەگە ڕایگەیاندووە: فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک 13ی ئاب کانی بابلی ناوچەی گارێ و 14ی ئابیش تەپەکوونی سەربە گارێی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردوومانکرد، ئاگری ئەنجامی بۆردوومانەکە هێشتا نەکوژاوەتەوە.[1]
#16-08-2018#