ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - #هەپەگە# ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا زانیاری دا.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
لە #شەمزینان# چالاکی دژ بە سەنگەرە سەربازییەکان
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، ڕۆژی 16ی ئاب\25ی گەلاوێژ کاتژمێر 7 لە ناوچەی گۆڤەندی سەر بە شەمزینان-ی جۆلەمێرگ دژی سوپای تورکیای داگیرکەر کە لەسەر گردی دەریێ پانێ بوون، چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا گورزی توند لە سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمن درا. ژمارەی ئه و سەربازانەی له و چالاکییەدا کوژران و بریندار بوون ڕوون نەبووەتەوە.
7 سەربازی تورکیا لە قاقزمان کوژران
سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر ڕۆژی 13ی ئاب\22ی گەلاوێژ لە دەڤەری کزل کیلیسە-ی سەر بە ناوچەی قاقزمان-ی قەرس دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. بەیانیی 14ی ئاب\23ی گەلاوێژ فڕۆکە جەنگییەکان و کۆپتەری جۆری کۆبرای سەر بە هێزەکانی داگیرکەر بەشێوەیەکی بەردەوام بۆمبارانی ناوچەی هیسلی ماگارا-یان کرد. 2 یەکینەی ئۆپەراسیۆن لە دوای بۆردومانەکە هەوڵیان دا لە زەمینەوە خۆیان بگەیەننە ناوچەی کەڤرێ قول. لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕیدا کە لە هەرێمی سەرحەد دەستی پێکردووە، هێزەکانمان دانی نیوەڕۆ لە هەردوو یەکینەکەیان دا. لە نزیکەوە و لە دوو قۆڵەوە گورزی توند لە یەکینەکانی دوژمن درا و ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە 7 سەربازی دوژمن کوژران و ژمارەیەکی زۆریشیان بریندار بوون. هەڤاڵمان #شەڕڤان# کە بە شێوەیەکی فیدایی لە دژی دوژمن شەڕی کرد، شەهید بوو. یەکینەکانی ئۆپەراسیۆنەکە گورزی توندیان خوارد و ناچار بوون لە ناوچەکە بکشێنەوە. سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە دوای ئەم چالاکییە بە پشتیوانی کۆپتەری کۆبرا تەرمی سەرباز و بریندارەکانی خۆی بە کۆپتەری سکۆرسکی هەڵگرتەوە.
ڕۆژی 15ی ئاب\24ی گەلاوێژ، سوپای تورکیای داگیرکەر بە ئۆبوس و هاوەن بۆمبارانی ناوچەی کزل کیلیسە-یان کرد و دانی ئێوارەش بە تەواوی لە ناوچەکە کشانەوە.
ئۆپەراسیۆن لە باگۆک
سوپای تورکیای داگیرکەر 13ی ئاب\22ی گەلاوێژ بە پشتیوانی فڕۆکەی سیخووڕیی بێفڕۆکەوان و یەکینەی شاراوە لە هەرێمی باگۆکی مێردین دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. ئۆپەراسیۆنەکە ڕۆژی 16ی ئاب\25ی گەلاوێژ بەبێ ئەنجامی کۆتایی هات و هێزەکانی ئۆپەراسیۆنەکە لە هەرێمەکە کشانەوە.
گەریلایەک لە دێرسم شەهید بوو
6ی ئاب\15ی گەلاوێژ یەکینەیەکی ئێمە کاتێک لە دەڤەری دەشتێی سەر بە ناوچەی قسلە-ی دێرسم ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکرد، ڕووبەڕووی هێزەکانی دوژمن بوویەوە و شەڕ ڕوویدا. لە ئەنجامدا زۆر سەربازی دوژمن کوژران. هەڤاڵێکی ئێمە کە له و شەڕەدا قارەمانانە بەرخۆدانی کرد شەهید بوو. ناسنامەی ئه و هەڤاڵە شەهیدەمان دوای ڕوونبوونەوەی تەواوەتی بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین.[1]
#17-08-2018#