یەک لە چیرۆکنووس و ڕۆماننووسە، گەنجەکانی باشووری کوردستانە.
لە ڕێکەوتی
1990-08-271990-08-27 لە شاری
هەولێرهەولێر لەدایک بووە.
لە قوتابخانەکانی (مەلافەندی سەرەتایی، کارۆخ، گەل، زاگرۆس، ئامادەیی ڕزگاری) خوێندوویەتی. ساڵی
2012 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەشی زیندەزانی (Biology) لە فاکەڵتی زانست و تەندرووستی زانکۆی کۆیە وەرگرتووە.
لە ساڵی
2006 ەوە دەستی بە نووسین کردووە، سەرەتا بە شیعر نووسین دەستی پێ کردووە، بەشداری چەند کۆڕێکی لە چالاکی قوتابخانەکان کردووە.
لە ساڵانی 2010-
2012 چەند چیرۆکێکی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان بڵاوبووەتەوە.
کۆتاییەکانی ساڵی
2011 دەستی لە نووسین هەڵگرتووە، تا ساڵی
2016 دووبارە گەڕاوەتەوە نێو دونیای نووسین. چەند چیرۆکێکی لە گۆڤار و ڕۆژنامە و سایتەکان بڵاوکردووەتەوە. کۆمەڵە چیرۆکێکی ئامادەی چاپە.
یەکەم بەرهەمی بڵاوبووەوەی ڕۆمانێکە بە ناوی (
تابووتی خۆڵەمێشتابووتی خۆڵەمێش).
لینکی وێبلاگی تایبەت بە نووسراوەکانی نووسەر:
http://dabanatar.blogspot.com/?m=1