ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - #هەپەگە# دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا، شەڕ و ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژانی ڕابردوو ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: (هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، ڕۆژی 19ی ئاب\28ی گەلاوێژ کاتژمێر 6:20 لە هەرێمی بارزان-ی باشووری کوردستان دژی یەکینەیەکی سوپای تورکیای داگیرکەر لە دەوروبەری گوندی بایراک چالاکییەکانیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا کە گورزی توند لە یەکینەکەی دوژمن درا، 2 سەرباز کوژران و 2ی دیکەش بریندار بوون. سوپای داگیرکەر دوای چالاکییەکە بە ئۆبوس و هاوەن بۆمبارانی هەرێمەکەی کرد.)
درێژەی ڕاگەیەنراوەکە:
هێزەکانی گەریلا لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی مەهسەرەت-یان دا
(لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید دەلال #ئامەد# و شەهیدانی بەستا-دا، هێزەکانمان ڕۆژی 18ی ئاب\27ی گەلاوێژ کاتژمێر 7ی بەیانی، لە دژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ناوچەی مەهسەرەت-ی سەر بە مێردین چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا کە گورز لە بینای ئاسایش درا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن ڕوون نەبوویەوە. هێزەکانی داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە لە ناوچەکە دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد. ئۆپەراسیۆنەکە ئێوارەی هەمان ڕۆژ بەبێ ئەنجامی کۆتایی هات و هێزەکانی ئۆپەراسیۆن لە ناوچەکە کشانەوە.
بەهۆی بۆمباران لە سنووری گەڤەر 2 گەریلا شەهید بوون
سوپای تورکیای داگیرکەر ڕۆژی 17ی ئاب\26ی گەلاوێژ لە دەوروبەری گوندی موشانی سەر بە ناوچەی گەڤەر-ی جۆلەمێرگ بە پشتیوانی فڕۆکەی سیخووڕیی بێفڕۆکەوان دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. سوپای تورکیای داگیرکەر هەمان ڕۆژ بە چڕی بۆمبارانی دەوروبەری گوندی موشان-یان کرد. بەهۆی بۆمبارانەکە 2 هەڤاڵمان شەهید بوون. زانیاری دەربارەی ناسنامەی ئه و هەڤاڵانەمان کە شەهید بوون، دواتر بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین.
لە سێرت 3 گەریلا شەهید بوون
شەوی 1ی ئاب\26ی گەلاوێژ لە ناوچەی هەرەکۆل-ی سێرت یەکینەیەکی ئێمە کە ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکرد، ڕووبەڕووی سوپای تورکیای داگیرکەر بوونەوە. هێزەکانی داگیرکەر کە نەیانتوانی لە دژی هێزەکانمان شەڕ بکەن، بە کۆپتەر، ئۆبوس و هاوەن بۆمبارانی ناوچەکەیان کرد. لە دوای بۆمبارانەکە بە کۆپتەری جۆری سکۆرسکی له ناوچەکە دابەزین. ئه و شەڕەی لەنێوان هێزەکانمان و یەکینەکانی دوژمن هاتە ئاراوە، هەتا بەیانیی 18ی ئاب\27ی گەلاوێژ بەردەوام بوو. لە شەڕەکەدا ژمارەیەکی زۆری سەربازی دوژمن کوژران. هاوڕێیانی ئێمە باوەڕ و حەقی کە قارەمانانە لە دژی یەکینەکانی دوژمن شەڕیان کرد، شەهید بوون. هەروەها هاوڕێمان ئاراس کە بە سەختی بریندار بوو، بۆ ئەوەی بە دیل نەکەوێتە دەستی دوژمن، بۆمبەکەی خۆی بە خۆیدا تەقاندەوە و شەهید بوو.زانیاری دەربارەی هەر سێ هەڤاڵمان کە شەهید بوون، دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.)[1]
#20-08-2018#