ئەو هێرشەی مانگی تەمموزی ڕابردوو کرایە سەر سوەیدا لەسوریا و زیاتر لە 260 کوژراوی بەدوای خۆیدا هێنا، چەندین چیرۆکی دڵتەزێنیشی لێ بەجێماوە.
حەنین جباعی ئەو کچەی جەستەی پارچەبووی خێزانەکەی بەچاوی خۆی بینیوە، هیوا دەخوازێت هیوایەتێکی دایکی بێنیتە دی.
حەنین خەڵکی گوندی شەبەکی-یە و تەمەنی 17 ساڵە، ئەو گوندەی حەنین یەکێکە لەو 5 گوندەی لەلایەن #داعش#ەوە هێرشی کرایەسەر لەرۆژی 25ی تەمموزی ڕابردوو.
حەنین باسی ئەو شەوە دەکات، هێرشی داعش گەیشتە سەر ماڵەکەیان و ئەم خەوتبوو، کاتێک خەبەری دەبێتەوە، دەبینێت دایکی بەگۆچانێک ڕێگریی لەهاتنەناوەوەی چەکدارانی داعش دەگرێت کە بەچەکەوە تەقە لەهەموو ئەندامانی خێزانەکەی دەکەن.
حەنین دەڵێت دوای ئەوەی دایکم دەکوژن، داعشەکان ویستیان منیش بکوژن لەگەڵ خوشکەکەم، بەڵام هانمدا خۆی فڕێبداتە ناو تەنکییەکی ئاوەوە، بەڵام نەیوێرا، بەوتەی حەنین یەکەمجار خۆی فڕێداوە تا هانی خوشکە 12 ساڵەکەی بدا ئەویش خۆی فڕێبدات.
ئەو کچە ڕزگاربووە دەشڵێت کاتێک خۆم فڕێدایە ناو تەنکییەکەوە، وایانزانی خنکاوم، بەڵام وا نەبوو ئەو دەڵێت داعشەکان دوو خوشکمیان برد و لەبەر دەرگای ماڵمان کوشتیانن.
حەنین دەشڵێت کە تەقە نەما، ڕامکردە دەر و یەکەم کەس بینیم، لاشەی دایکم بوو، کە خەڵتانی خوێن ببوو، دواتر هەڵاتم چەند پارچە حەبێکم خوارد تا خۆم بکوژم و نەکەومە بەر دەستی داعش، بەڵام دواتر لە نەخۆشخانە خۆم بینییەوە.
بەوتەی ئاژانسی هەواڵی شینخوا، حەنین ئێستا لەگەڵ مامی دەژی و دەڵێت تا بتوانم هەوڵدەدەم بخوێنم و ببمە پزیشک تا هیوایەتی دایکم بەجێبگەیەنم.[1]
#20-08-2018#