ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) لەبارەی چالاکیی هێزی گەریلا و ئۆپراسیۆنەکانی سوپای تورکیا بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
لە #شەمزینان# 2 سەرباز کوژران
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری دا لە ڕۆژی 20ی ئابی 2018 و لە کاتژمێر 20:30 لە ناوچەی شەهید سەرحەد لە هەرێمی گۆڤەند لە شەمزینانی جۆلەمێرگ چالاکییەکیان لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا 2 سەرباز کوژران.
سەربازانی تورکیا لە دێرسیم ئاگریان بەردایە دارستانەکان
سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر ڕۆژی 18ی ئابی 2018 لە دەورووبەری ناوچەکانی خاچالی، ڕەنگیول و بالی مەزرا لە ناوەندی دێرسیم دەستیان بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانکرد. لە ئۆپراسیۆنەکەدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کۆپتەری جۆری کۆبرا بەکارهێنران. ئۆپراسیۆنەکە هەر ئەو ڕۆژە کۆتایی پێهات. سوپای کۆماری تورکیا لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکەدا بە ئەنقەست ئاگری بەردایە چەندین ناوچەی دارستانی. ئەو ئاگرە تاوەکو ئێستا بەردەوامیی هەیە و ئاگرەکە نەکوژێنراوەتەوە.
ئۆپراسیۆنەکەی موش بێ ئەنجام بوو
ئێوارەی ڕۆژی 18ی ئابی 2018، سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی شەهید #ئامەد# و شەهید ئاخین لە موش دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن کرد. ئۆپراسیۆنەکە تاوەکو ڕۆژی 20ی ئابی 2018 بەردەوامیی هەبوو و بە بێ ئەوەی ئەنجامێکی لێ بکەوێتەوە کۆتایی پێهێنرا.[1]
#21-08-2018#