لە ماوەی دوو ڕۆژی جەژنی قورباندا، نزیکەی 30 هەزار گەشتیار کە زۆربەیان لە خواروو و ناوەڕاستی عێراقەوە هاتوون، سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای
دهۆکدهۆکیان کردووە.
نێچیرڤان حوسێن، پەیامنێری ڕووداو لە دهۆک ڕایگەیاند: لە سنووری پارێزگای دهۆک نزیکەی 820 شوێنی گەشتیاری هەن، بەردەوام لە پشووەکاندا خەڵک ڕوو لەو ناوچە گەشتیارییانە دەکەن، بەتایبەتی گەشتیارانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق.
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری دهۆک، لە هەر ڕۆژێکی جەژندا 15 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای دهۆکیان کردووە تەنها لە ماوەی دوو ڕۆژی پێش جەژنیشدا، واتە ڕۆژانی 19و 20ی 8-2018 نزیکەی 21 هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگای دهۆک کردووە.
پەیامنێری ڕووداو هەروەها دەڵێ پێشبینی دەکرێت تاوەکو 28-8-2018 نزیکەی 70 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای دهۆک بکەن، یەکێک لەو شوێنانەشی کە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ڕووی تێدەکەن، تاڤگەی سیپەیە لە
ئاکرێئاکرێ و، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ نزیکەی چوار هەزار گەشتیار سەردانی ئەو ناوچە گەشتیارییە بکەن.
[1]
23-08-201823-08-2018