کۆپ لە ساڵی
1928 وەک قۆپ ناسراوە، بە تورکی ناوەکەی کراوە بە بولانک، شارۆچکەیەکی سەربە پارێزگای
موشموشی باکووری کوردستانە. ژمارەی دانیشتووانی ناوچەکانی 39000 بۆ 41000 هەزار دەبێت. ژمارەکەی زۆر هاونیشتمانیش تۆمار نەکراوە. ئەم ڕێگری تۆمارکردنە لە هەموو باکووری کوردستان بوونی هەیە، تا ژمارەی کورد لە پارێزگا و شارۆچکە و شوێنەکان کەمتر بن، لەبری ئەوە ژمارەی تورک لەو ناوچانە زۆرتر بوونیان هەبێت.
گومان هەیە. لە ساڵی 1927ەوە بووە بە ناوچەیەکی ئابووری گرنگ بۆ چاندنی دانەوێڵە وەک گەنم و جۆ. کۆپ دەکەوێتە سەر ڕێگەی موش -
ئاگریئاگری بە دووری 170 کم لە موشەوە. فراوانی ڕووبەری زەوییەکەی 1.760کم، بەرزی لەڕووی دەریاو1، 48 مەترە.
لە ڕۆژهەڵاتییەوە ملازگر، لە ڕۆژاوایەوە گمگمە، لە باکوورییەوە ئەرزەڕووم و خنووس و لە باشوورییەوە خەلات و بەدلیسە.
نێوان کۆپ و ملازگر 25 کم، زستانی سارد و بەفراوییە و هاوینی گەرم و وشکە.
لە ڕووی مێژووییەوە:
مێژووی کۆپ وەک ناوچەیەکی دێرین و کۆنە. لە هەرێمەکە، میدی، هووریان، ئۆراتیان، بیزانتیان، عوسمانییەکان و ئۆرسان فەرمان ڕەواییان کردووە.
وەک هەموو ناوچەکانی تری کوردستان، هەمیشە شەڕ بوونی هەبووە، لەنێوان فەرمانڕەواکانییدا.
لە دوای دابەشکردنی کوردستان، شکستی شۆڕشی کورد، بارودۆخ و ڕەشی کوردان خراپ و نالەبار بووە. ناوی هەرێمەکە لە سەردەمی ئۆراتییەکان، هۆرهۆرکی بووە. ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی ئایینزای فەلە و کوردیان لە ناوچەکە دوورخستووەتەوە. چونکە جگە لە کورد لە ناوچەکە جوو و کریستیانش ژیاون. لە سەردەمی شۆڕشی ئاگری و داگیرکردنی ئۆرسان، گەلێک جار کوردانی
قارسقارس،
ئەرەزەڕوومئەرەزەڕوومو
ئەردێخانئەردێخان، کۆچیان بۆ ڕۆژاوا و باشوور و باکووری کوردستان، هاتوونەتە ناوچەی کۆپ.