بەرەی جوود هێرشیان کردبووە سەر مەڵبەندی 4ی یەکێتی، کە خوالێخۆشبوو دکتۆر کەمال خۆشناو لێپرسراوی مەڵبەند بوو، دەریان پەڕاندبوون و چووبوونە سەر شاخ، پیلانیان دانابوو کە دەست بەسەر مەڵبەندی سێ و دووشدا بگرن و دواتر پەلاماری سەرکردایەتی یەکێتی بدەن، پاشانیش بەره و مەڵبەندی یەک ی یەکێتی بێن، ئه و مەڵبەندەش خۆی تەسلیم ئەبێت و شەڕ ناکات، ئه و کۆنوسە کە لەلایەن بەرەی جودەوە نووسرابوو واژۆی پارتی و شیوعی و حسکی لەسەربوو، بۆیە یەکێتی نیشتمانی زوو هەستی کرد و کەوتە خۆی و هێزی کۆکردەوە، ئێمەش لە قەرەداغ بانگکراین بۆ مەڵبەند و پێیان وتین کە وەک کەرتی ڕێکخستنی قەرەداغ خۆمان ئامادە بکەین، سەرجەم کادرەکان و زۆربەی پێشمەرگە کۆکرانەوە و بە سەرپەرشتی کاک سامان گەرمیانی بەڕێکەوتین، و چەند شه و و ڕۆژ بەڕێوەبووین، بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا بگەینە سەرکردایەتی، زۆر بە کەمی پشوومان دەدا. ڕۆژی 28-4-1983 گەیشتینە سەرکردایەتی کە لە قاسمەڕەش بوو،
مام جەلال کۆبونەوەیەکی پێ کردین و زۆر قسەی بۆ کردین، نزیکەی 1000 پێشمەرگە کۆبوینەوه و کاک عباسی ڤیدۆ تەصویری دەکرد. مام جەلال لە کۆتایی قسەکانی دا وتی پشت بە خوا ئێوە سەرکەوتوو دەبن و بەڕێ بکەون، منیش پەڕەی تەحریفیەتیان هەڵدەدەمەوە، بەڕێ کەوتین تا گەیشتینە ڕەزگە و مارە دوو بە سەرپەرشتی کاک نەوشیروان، کە مام جەلال و مەکتەبی سیاسی ئەویان دیاری کردبوو. دیاربوو حکومەتی عێراقی ئاگاداری ئه و جموجۆڵە بوو بۆیە کە لاماندا پشوو بدەین ڕژێمی بەعس لە قەڵادزێوە کەوتە تۆپباران کردنی ئه و شوێنەی کە هێزەکانمان پشوویان تێدا دەدا، بۆ ماوەی زیاتر لە دوو سەعات بە تۆپی قورس تۆپبارانی کردین، له و تۆپبارانەدا 7 شەهید و نزیکەی 15 بریندارمان هەبوو.
ئەوەی بیرم بێت ج ت کە ناوی بێستوون بوو لەناو شەهیدەکاندا بوو، شەهیدێکی تر کە تۆپەکە ڕاستەوخۆ لێی دابوو تەنها سەر و سنگی مابوو، ناوی سەدرەدین بوو. شەهیدێکی ترکەناوی کامیل بوو وابزانم گەرمیانی بوو، داوای لێ بووردن ئەکەم ماوەیەکی زۆر دوور و درێژە چونکی پێشتر نەم نووسیووە تەنها ئەمانە لە زهنی خۆمدا ماون. پێش بۆردومانەکە بە چەند دەقیقەیەک برادەرێک کاک نەوشیروانی بانگ کرد و کەمێک لە شوێنەکەی خۆی دورکەوتەوە، کە نزیک بوو لە من و خوالێخۆشبوو کاک شێخ ئەحمەدی ڕەحمەتی کە لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی قەرەداغ بوو. یەک تۆپ بە ڕێکەوت دای لە شوێنەکەی کاک نەوشیروان کە بەتانییەکی عەسکەری خەت خەتی سەوز و سپی تیابوو، جهازەکەشی دانابوو له و شوێنەی دا و جهازەکەی شکاند و پێم وابێ ئەسپەکەشی کوشت. له و کاتەدا کە هێشتا تۆپباران بوو پێشمەرگەیەک کە خەڵکی هەنارەی سەنگاو بوو ناوی خالید بوو برینداربوو بوو و هاواری ئەکرد، پارچە تۆپێک دابووی لە پشتی، منیش چووم دام بە کۆڵمدا و بردمە شوێنێک کە تۆپ نەیدەگرتەوە، دووبارە گەڕامەوە کە بریندارێکی تر ڕزگار بکەم، کاک شێخ جەعفەر لێم توڕەبوو و وتی مردوت بمرێت هێشتا تۆپباران تەواو نەبوە، خۆت بشارەوە تا تەواو ئەبێت، من ڕۆیشتم کاتێک چوومە خوارتر شەهیدی هەرگیز نەمر مامە ڕیشە لەگەڵ کۆمەڵێک قارەمانی تر چەند شەهید و بریندارێکیان بردبوە بن بەردێکی گەورە، کە تۆپ نەیئەگرتەوە، دوای تۆپبارانەکە وڵاخ پەیداکرا له و دێهاتانە و شەهید و بریندارەکانیان بردەوە بەره و سەرکردایەتی، بەڕاستی ڕۆژێکی زۆر ناخۆش و سەخت بوو، کۆمەڵێک پێشمەرگەی قارەمانی تیا شەهیدبوون.
دووبارە کەوتینەڕێ بەره و قەرناقا و پشت ئاشان، لە ڕێگەی جیهازەوە کاک نەوشیروان ئاگاداری حیزبی شیوعی کرد کە ئێمە شەڕی ئەوان ناکەین، خۆیان بەدور بگرن، بەڵام ئەوان سوربون لەسەر شەڕکردن و قسەی بێ سەروبەر.پێی ڕاگەیاندن کە ئێمە هاتوین تەنها بارەگاکانی خۆمان ڕزگار ئەکەین بەڵام دیاربوو ئەوان بڕیاری شەڕی ئێمەیان دابوو و پاشگەز نەبوونەوە. ئه و نوێنەرەی حیزبی شیوعی کە ئیمزای لەسەر ڕێکەوتنی شەڕ لەگەڵ یەکێتی کردبوو، خوالێخۆشبوو ئەحمەد بانی خێڵانی بوو کە دواتر بە دیل گیرا. گەیشتینە یەکەم بارەگای حیزبی شیوعی کە له و کاتەشدا لێمان نەدا و تێپەڕبووین، بەڵام ئەوان زۆر نامەردانە لە کۆتایی هێزەکەیان دا و پێشمەرگە و کادرێک کە ناوی وریا بوو شەهید بوو، خوالێخۆشبوو غەریب عەسکەری و چەند پێشمەرگەیەک برینداربوون کە ڕومانەیەک فڕێ درابوە ناویان، بۆیە ئیتر بڕیاری شەڕ و ئازادکردنی بارەگاکانی خۆمان و شکستهێنان بە پیلانەکەی بەرەی جودامان دا،
ڕۆژی 29-4-1983 لە سەعات دووی پاش نیوەڕۆ تا سەعات 6 ی ئێوارە زۆربەی ئه و بارەگایانە چواردەوردران کە بۆ پارێزگاری لە بارەگاکانی سەرکردایەتی بەرەی جودی دانرابوون دەستیان بەسەردا گیرا ئه و شەوە پشوومان دا و بەیانی زوو شەڕ دەستی پێ کرد، تا ئێوارە تەواوی بنکە و بارەگاکانی بەرەی جود کۆنترۆڵ کرا و مەقەرەکانی خۆمان دانایەوە. شاخەکانی قەندیل و دەوروپشتی بەفرێکی زۆری لێ بوو. باقی هێزە شکاوەکەی بەرەی جود لە قەندیلەوە بەره و خانەی ئێران کەوتبوونە ڕێ، پێشتر برادەرێک کە ناوی سەید ئیبراهیم بوو حسک گرتبووی کە ف.ک بوو بە ڕێکەوتن ئازادکرا و هاتەوە، پاش ماوەیەکی کەم چەکی کردەوە شان و لە هەمان ڕۆژدا دەستی کردەوە بە بەرگری لە ناوچەکانی خۆی کە شارەزابوو. له و شەڕانەدا دیلێکی زۆر هەبوو کە کەریم محمد و ئەحمەد بانی خێڵانی کە سکرتێر و لێپرسراوی مەکتەبی عەسکەری، خوشکە فریشتە لێپرسراوی یەکێتی ژنانی حیزبی شیوعی و چەندین کادر و پێشمەرگەی لایەنەکان. کۆمەڵێک خێزان و ژن و منداڵیشی لێ بوو داوایان لێ کرا کە بۆ کوێ ئەچن ئازادن و هاوکاری ئەکرێن بۆ ناردنەوەیان. ئەوەی یادم بێت هەر خێزانێک 15 دیناری پێ درا. دوای ڕزگارکردنی شوێنەکانی خۆمان و دانانی بارەگاکان و باقی هێزەکانمان گەڕاینەوە ناوچەی خۆشناوەتی و دەستمان کرد بە جەولە کردن، و بارەگامان لە دێ ی زیارەت دانا.