کارەکەری خۆيەتی، خۆشەويستی خەڵکی
کارکردن بۆ وەدەستهێنانی قووت و بژێوی خۆت و ماڵ و مناڵ پێی دەوترێت کاسبی واتە بەدەستهێنان بەهۆی کارەکەرييەوە، کەسی کاسب کارکەری ماڵی خۆيەتی و هەرچيەک بەدەستبهێنێت هەر بۆخۆيەتی بەڵام لەبەر ئەوەی چاوی لەدەستی خەڵکی نيە و دەست لەکەس پان ناکاتەوە دەبێتە جێگەی خۆشويستن و ڕێز و متمانەی خەڵکی بۆيە دەوترێت(کارەکەری خۆيەتی، خۆشەويستی خەڵکی).