تڕ لەکێ و تەورداس لە کێ
دەگێڕنەوە له و کوردستانەی خۆمان لەهاوينێک لە هاوينەکان پياوێک لەگەڵ ژنەکەی دەچنە داران، لەکاتی بڕين و کۆکردنەوەی داران پياوەکە(تەورە)کەی لێ بزر دەبێت، زستان دادێت و پياوە و ژنە بەيەکەوە لەبەر سۆپای دار دانيشتوين ژنەکە(با)يەکی توندی لێ بەردەبێت و پياوەکەش دەڵێت(ژنەکە قەلبت ساغ بێت ئه و تڕەت لەبەرچی کرد) ژنەکەش دەڵێ(ئەدی ئەتۆ لۆ ئه و تەورەت بزرکرد) پياوەکەش دەڵێت(تڕ لەکوێ، تەورداس لەکوێ) ئينجا ئەم ئيديۆمە بۆ کارێک يان قسەيەک يان هەڵوێستێک دەوترێت کە هيچ پەيوەنديان بەيەکەوە نەبێت.