برا ئەگەر گاوانە، خوشک چاوی لەدەستانه
لە کوردەواريدا برا بەپشت و پەنا و قەڵا و بەم دواييانەش بە(سەفين) وەک دەوترێت(پشتی بەسەفينی داوه) يان(پشتی بەسەفينی بەستووه) واتە ئه و کەسە بێ کەس نيە و پشتێکی هەيە بۆيە وادەکات، گاوانی ئەگەر چی پيشەيەکی حەڵال و زەڵالە بەڵام کورد بە بەراوردی شوانکارە بەپيشەيەکی خوارتر سەيری دەکات ئەمەش لەشايی و هەڵپەڕکێی کوردەواريدا ڕەنگی داوەتەوە لەسەر سەرچۆپی و(سەرچۆپی کێشی) هەزاران شەڕ ڕوويداوە بەڵام لەسەر(گاوانی) کەمترين ئارەقە ڕژاوە، لەبەری زاڵی کلتوری پياوسالاری لە کۆمەڵی کوردەواری ڕۆژهەڵاتی ئيتر کچ يان خوشک (بەبێ هێزخۆی هاتۆتە بەرچاو بەگوێرەی داب و نەريت و کەلتور) بۆيە هەموو کات بەستايش و سەناوە بەباوک و برا و کەس و کاری خۆيدا هەڵگوتووە و زياد لەپێويست بەرز و پيرۆزيان دەکات و هەميشەش چاوی لەدەستيانە بۆ هەموو جۆرە هاوکارييەک و حەزيش دەکات زوو زوو سەری لێ بدەن تا بەخەڵک و دەروجيرانی بفرۆشێتەوە و بڵێ(من زۆربەی ڕۆژەکان برا و کەس و کارم سەردانيم دەکەن و ئاگايان لێمە) ئينجا ئه و حاڵەتانە ئه و ئيديۆم و پەند و دەربڕينەی دروستکردووە(برا ئەگەر گاوانە، خوشک چاوی لەدەستانه).