لە ساڵی
1937 لە گوندی سەمەنکاش-ی ئەرمەنستان لەدایکبووە. باوکی مەجیدێ سلێمان کە محەمەدی سلۆی مهۆ زاکاڤکاز بوو، کەسێکی هەژار بووە و دوای تەواوکردنی خوێندنی مامۆستایەتی لە گوندی داڤیتاشێن دەبێتە موختار و لەگەڵ خانەوادەکەی دەچێتە گوندەکە و نیشتەجێ دەبێت.
مەجیدێ سلێمان ساڵی
1964 لە پەیمانگەی کشتوکاڵی ئەریڤان بەشی ڤێرتێرنەری تەواو دەکات. مەجید بە دەنگبێژی و شیعرەکانی سەرنجی خەڵک ڕادەکێشێت، هەر لەو ساڵانەشدا لە ڕادیۆی ئەریڤان دەنگبێژی دەکات. شیعرەکانی ناوبراو لە ئەرمەنستان و کازاغستان لە پەرتووکدا کۆدەکرێنەوە.
مەجیدێ سلێمان لە ساڵی
1990 لەگەڵ خانەوادەکەی بەرەو کازاغستان کۆچ دەکەن. ساڵی
1992 لە گوندی ئاشیبوولاک-ی کازاغستان تیپی شانۆ و هەڵپەڕکێ دادەمەزرێنێت. لە ڕێکخستنی کوردانی سۆڤیەتدا چالاک بوو، بەشداربوو لە دامەزراندنی ڕێکخستنی یەکبوون کە ڕێکخراوێکی کوردەکانی سۆڤیەت بوو. مەجیدێ سلێمان کە سەرسام و لەژێر کاریگەریی بزووتنەوەی ئازادیی
پەکەکەپەکەکەدا بوو، بە وەڵاتپارێزی خۆی دەناسرایەوە.
[1]