ناوەندی ڕاگەیاندنی #یەپەگە# لەبارەی چالاکیی #شەڕڤان#ان لە #عەفرین# ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی یەپەگەدا هاتووە، یەکینەکەی شەڕڤانانی یەپەگە ڕۆژی 29ی ئابی 2018 لە گوندی بەربەن لە ناوچەی ڕاجۆی عەفرین لە دژی بازگەیەکی سەربازیی سوپای تورکیا و چەتەکانی گروپی فرقەت حەمزە چالاکییەکیان ئەنجامدا.
لەو چالاکییەدا 2 سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر و 2 چەتە کوژران و 2 چەتەی تریش بریندار بوون.[1]
#31-08-2018#