ژمارەیەک گەنجی شارۆچکەی #کفری# سەردانی ئیدارەی #گەرمیان#یان کردو لەگەڵ سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کۆبوونەوە.
پاش ئەوەی یاداشتی خۆیانیان دایە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان , لای خۆیەوە سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان یاداشتەکەیانی خویندەوه و ڕونکردنەوەی لەسەر بەشێک لە داواکارییەکانیان دا.
سەبارەت بەخاڵەکانی نێو یاداشتەکەیان باسی لەهەوڵەکانی ئیدارەی گەرمیان کرد بۆ جێبەجێکردنیان لە ڕابردوو ئێستاو داهاتووشدا.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کەمی بودجه و قەیرانی دارایی بەهۆکار باسکرد بۆ جێبەجێنەکردنی تەواوی خواستەکانی دانیشتوان لەقەزاکە , هەروەک باسی لەوەشکرد قەزای کفری و بەره و پێشچوونەکانی ئه و قەزایە لەهەر ڕوویەکەوەبن دەبنە مایەی شانازی بۆ ئیدارەی گەرمیان و گەر خزمەتێک هەبێت و لەبەردەستدا بێت درێغی ناکەن لەجێبەجَکردنی.
سەڵاح کوێخا ئه و 13(سیانزە ملیار دینار)ەی بەنموونە هێنایەوە کە بۆخزمەتی گەرمیان تەرخان کرابوو.
ئه و باسی لەوەکرد لەکۆی ئه و 13 ملیار دینارە 6 (شەش ملیار دینار)یان خستۆتە خزمەتی کفری و پرۆژەکانی کفری یەوە.
پرۆژەی دووسایدکردنی ڕێگای #کەلار#/کفری و (بەنداوی ئاوەسپی) و چەندین پرۆژەی تری خزمەتگوزاری بەدەستکەوت زانی بۆ قەزای کفری و سنوورەکەی.
لای خۆیانەوە بەشداربوانی کۆبوونەوەکە کەنوینەرانی قەزای کفری بوون دەستخۆشییان لە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کرد و ڕایانگەیاند کەئەوان وەک گەنجانی قەزاکە ئەم حەقیقەتەیان نەزانیوه و بۆیان باس نەکراوە کە ئیدارەی گەرمیان چەن پەرۆشی خزمەتکردنی کفری یە.
هەر له و کۆبوونەوەیەدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا کە شەقامی چوونەژوورەوەی قەزاکە لەڕێگای کەلار/ کفری تا نێو شاری کفری ڕووناک بکرێتەوه و بەڕێوەبەرایەتی کارەبای گەرمیانی ڕاسپارد دەست بەجێ کاربکەن بۆ نۆژەنکردنەوه و ڕووناک کردنەوەی شەقامەکانی کفری و چی لەتوانایاندایە لەئاست خزمەتکردن به و شارە بیخەنەگەڕ.[1]
#31-08-2018#