دلێر عەبدوڵڵا
سەرکردەیەکی سەربازی سوپای پێشووی عێراق، لەیاداشتەکانیدا باسی 31ی ئاب و چۆنیەتی گرتنی شاری #هەولێر# دەکات، هەروەها ووردەکاری پەلاماری ئەو شارە دەخاتەڕوو، جگەلەوەش چۆنیەتی مامەڵەی خۆی لەگەڵ #مەسعود بارزانی# پاش کۆتایی هاتنی ئەرکەکانیان باس دەکات.
ئەو سەرکردە سەربازییە ناوی (فەریق ڕوکن حەمید ڕەمەزان عەزاوی)ەو ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لەگرتنی شاری هەولێرو هاوکاریکردنی #پارتی دیموکراتی کوردستان#. چەندین نهێنی لەبارەی 31ی ئابەوە بلاودەکاتەوە. یاداشتەکانی ئەو سەرکردەیەی سوپای بەعس کە بەخەتی خۆی نوسراوە، تا ئێستا بلاونەکراوەتەوەو پاش لێدانی عێراق لەلایەن ئەمریکا لە ساڵی 2003 دەستی بەسەردا گیراوەو کۆپییەکی ئەو یاداشتانە دەست دیپلۆماتیگ مەگەزین کەوتوە.
فەریق ڕوکن حەمید عەزاوی، سەرپەرشتیاری هێزی پیادەی سوپای بەعس بووە، کە لەسەر بریاری ئەنجومەنی باڵای شۆڕش هێزەکەی ڕەوانەی شاری هەولێر کرابوو، ئەویش پاش داواکارییەکی مەسعود بارزانی لەسەدام حسێن.
ناوبراو لەیاداشتەکانیدا باسی ساتەکانی 31ی ئاب دەکات و دەڵێت لەلایەن ئەنجومەنی باڵای شۆڕشەوە بانکگراین بۆ کارێکی زۆر گرنگ، ئەویش گرتنەوەی شاری هەولێر بوو، ئەرکی ئێمە زۆر قورس بو چونکە هەستمان بەوە دەکرد تێکچوونی دۆخی شیمال و دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لەناوچەکە، وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت ئێران و تورکیا لەناو خاکی عێراقدان. بەتایبەت تورکیا کە بەسوود وەرگرتن لەو بۆشاییە دەیویست ڕاوی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان بنێت. هەروەها ئێرانیش هاوکاری چەکدارانی #جەلال تاڵەبانی# خائینیان دەکرد.
$چۆنیەتی گرتنی هەولێر$
عەزاوی لەیاداشتەکەیدا دەڵێت ماوەی دو ڕۆژ پێش دەستپێکردنی هێرشەکە بەمجۆرە نەخشەمان کێشا، لەناوچەی باشوورەوە پێشڕەوی بکرێت. هەروەها بەدوو هێز ناوچەی قوشتەپە تەوق بدرێت، ڕۆژێکیش پێش هێرشکردن لەبارەگای فیرقە سەرجەم ئەفسەران کۆبوونەوەو کۆنگرەک سازکرا. لەکاتژمێر 5ی بەیانی بەهاویشتنی چەندان تۆپ و گولە بۆ ئە ناوچانەی هێزی خائینی لێبوو دەستمان بەهێرشەکە کردو بەماوەیەکی کەم توانیمان هەولێر کۆنتڕۆڵ بکەین.
$سڵاوی سەدام بۆ هەمووان$
ئەو سەرکردە سەربازییە لەبەشێکی تری یاداشتەکانیدا دەڵێت پێش دەستپێکردنی هێرشەکەمان بروسکەیەکمان لەسەرکردەی هێزە چەکدارەکان بەرێز سەدا حسێن بۆ هات و سلاوی تایبەتی بۆ هەمومان نارد. ورەیەکی زۆری پێداین بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانمان، ئەوەش گڕوتینێکی زۆری پێداین.
هەروەها باس لەوە دەکات کە لەم هێرشەدا هەموو ئەفسەرو سەربازەکان ئامادە بوون و هیچ یەکێک لەوانەی دیاریکرابوون غائیب نەبون، هەروەک ئەوەی دەڵێت پێچەوانەی زۆرێک لەهێرشە سەربازییەکان، لەم هێرشەدا کە ناوی (چەنگی ئاب المتوکل علی الله)ی لێنرابوو، تەواوی ئەفسەرو سەربازەکان ئامادەبوون.
$سەدام هەمیشە لەپەیوەندیدا بووە$
لەدرێژەی گێڕانەوەکانیدا، عەزاوی لەیاداشتەکەیدا دەڵێت هەمیشە سەرۆکی فەرماندە سەدام حسێن لەپەیوەندیدا بووە، ئەو زۆر بەتەنگ ئێمەوە بوو، جیاواز لە جەنگەکانی تر خەمی ئەم هێرشەی بوو. هەمیشە فەرمان و ڕێنماییەکانی ئەومان پێدەگەیشت، ئێمەش بە بەردەوامی لە گۆڕانکارییەکان ئاگادارمان دەکردەوە.
بینینی مەسعود بارزانی
عەزاوی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان فەرمان و ڕاسپاردەیان لەسەدام حسێنەوە وەرگرتووەو حسابیان بۆ هیچ کەسێکی تر نەکردووە، هەروەک ئەوەی دەڵێت هێزەکانی پارتی هەمیشە باسی بارزانیان دەکرد، ئەوان فەرمانی ئەویان بۆ دەناردین، بەڵام جگەلە لەسەرۆکی فەرماندە گوێمان بە فەرمانی کەس نە ئەدا، کاتێک لە بینای پارێزگای هەولێر کۆبونەوەمان کرد، کۆنگرەیەکمان سازکردو دواتر مەسعود بارزانیم بینی.
$چۆن باسی بارزانی دەکات؟$
لەباسی مەسعود بارزانیدا، عەزاوی دەڵێت کاتێک بارزانی هات بۆ پارێزگا، ئێمە کۆتاییمان بەهەموو شتێک هێنابوو، پێشتر بارزانیم نەبینی بوو، بەڵام کەبینیم هەست بە پەشۆکاوی ئەو کرد. هێشتا ترسی مابوو لەهێزەکانی تاڵەبانی، چونکە دەیزانی وڵاتێکی وەک ئێران پاڵپشتی دەکات.
$رەتکردنەوەی دیاری بارزانی$
لەدرێژەی باسەکەیدا دەڵێت لەبینای پارێزگا چاومان بە جەمال و دڵشاد کەوت، کە نوێنەری هێزی پارتی هاورێمان بوون. لەو کاتەدا کەسێک هاتەژوورەوە پرسیم ئەمە کێیە؟ وتیان ئەوە بارزانییە. ئەویش هات و دیارییەکی پێدام, کە دەمانجەیەکی گرانبەها بوو، بەڵام من ڕەتمکردەوەو وتم دیاری تۆ وەرناگرم و من نازانم تۆ کێیت. دیاری من لەسەرکردەی خۆمەوەیە نەک تۆ.
$بارزانی دووبارە دیارییەکەی ناردەوە$
عەزاوی هەرلەوبارەوە دەڵێت پاش ئەوەی لەکۆنگرەکەی ناو بینای پارێزگای هەولێر دیارییەکەی بارزانیم ڕەتکردەوە، جارێکی ترو لەپاش هێرشێکی تر بۆسەر تێکدەرانی جەماعەتی تاڵەبانی، دڵشاد دەمانجەکەی بارزانی پێدامەوەو وتی ئەوە دیاری سەرۆکی ئێمەیە وەریگرە. منیش دووبارە ڕەتمکردەوەو وتم سەرکەوتن بۆ ئێمە لەهەموو شت گرنگترەو من لەجەنابی سەرۆکی فەرماندە دیاری وەردەگرم.
$بۆچی نەهاتنە #سلێمانی#؟$
لەبارەی هۆکاری نەهاتنیان بۆ شاری سلێمانی، عەزاوی لەیاداشتەکەیدا دەڵێت ئێمە فەرمانمان پێکربوو کە تەنها هێرش بکەینە سەر شاری هەولێر، هیچ فەرمانێک بۆ ئێمە نەهاتبو کە بەرەو سلێمانی پێشڕەوی بکەین، ڕەنگە ئەوەش پەیوەندی بەرێکەوتنی سەرۆکی فەرماندەو بارزانییەوە هەبێت.[1]
#31-08-2018#