$باکووری کوردستان$
- لەژێر دروشمی '=KTML_Red==KTML_Bold=ئەمڕۆ زمانی دایکیمان سبەی نەتەوەکەمان=KTML_End==KTML_End='، نۆ پارتی کوردی لە باکوری کوردستان، ئەنجومەنێکیان بۆ بەفەرمیکردنی زمانی کوردی لە تورکیا دروستکرد و ڕیانگەیاند، کە ئیتر لە هەموو شوێنێک بە کوردی قسە دەکەن.[3]
- هێزەچەکدارەکانی دەوڵەتی تورک بەیانیی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر 28 ماڵ لە شاری شرناخ و ناوچەکانی دەوروبەری. لە ئەنجامدا 23 کەسیان دەستگیر کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، بەشێک له و کەسانە بەهۆی بڵاوکراوەکانیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و بەشێکیشیان بەهۆی بەشداری کردنیان لە مەڕاسیمی بەخاکسپاردنەکان، دەستگیر کراون. دەستگیرکراوەکان گوازراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایش لە شار و ناوچەکان.[2]
- پارێزگەی #ئامەد# لە چەند شوێنێکی سنووری گوندەکانی سەر بە لیجە، کاراز و هەزۆ-ی ئامەد، قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند. بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی پارێزگەی ئامەد، لە 29ی تشرینی یەکەمی 2018\7ی گەڵاڕێزان کاتژمێر 21 قەدەغەی هاتووچۆ له و دەڤەرانە دەستپێدەکات و تا کاتێکی نادیار بەردەوام دەبێت.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155172/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=بزووتنەوەی تەورە سەوزەکان بۆ دووبارە زیندووڕاگرتنی دارستانەکانی مەریوان بوونی خۆی ڕاگەیاند=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155172/0007.JPG=KTML_Photo_End=
- خەڵکی گوندی سەردۆش سەر بە بەشی خاومیراوای شاری #مەریوان#، لە ڕێوڕەسمێکدا، بە مەبەستی ئاشتبوونەوە لەگەڵ سروشت، تەورەکان و مشارەکانیان شکاند. ئەو ڕێوڕەسمە بە هاوکاریی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، لەژێر ناوی ئاشتی لەگەڵ سروشت بەڕێوە چوو، کە لەگەڵ پێشوازیی گەرمی خەڵک بەرەوڕوو بووە.[4]
- #محەمەد خرەد# تەمەن 40 ساڵ خەڵکی شاری #پیرانشار# و بەرێوەبەری کاناڵی تێلێگرامی دەنگی خانێ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.[4]
$باشووری کوردستان$
- لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە 15 ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی #کەرکووک# دەستگیرکران. دەستگیرکردنی ئەو ئەفسەرانە کە پلەی جیاوازی تێدایە بەفەرمانی دەستەی دەستپاکی کەرکووکە و لەئێستادا لەلای پۆلیس تەوقیفکراون تاوەکو کۆتایی بەلێکۆڵینەوەکان دێت. لە نێو ئەو ئەفسەرانەدا کوردیش هەیە.[1]
- ساڵی نوێی خوێندن لە #شەنگال# بە کردنەوەی 4 خوێندنگای نوێ و بەشداریی هەزار و 500 خوێندکار دەستیپێکرد.[3]
- پەرلەمانتارێکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە پەرلەمانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە بەنگین ڕێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوه لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق کۆنە بەعسی بووبێت، دەیان چالاکوانی #دهۆک#یش ڕایدەگەیەنن کە کۆنە بەعسییە.[1]
- دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت: ژن هەبووە بەهۆی یەک نامەوە کوژراوە و جەختیش دەکاتەوە کە دەبێت سزاکانی ژنکوشتن توندتربن و ڕێگە نەدرێت لەدەرەوەی دادگا بە سوڵح و کۆمەڵایەتی حیزب و مامۆستای ئاینی چارەسەر بکرێن.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- #تەڤدەم# هێرشەکانی دوێنێی سوپای تورکیا لە دژی گوندەکانی کۆبانێ بە توندی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا هەوڵ دەدات ڕێگری لە کۆتایهێنان بە شەڕی سوریا بگرێت و چارەسەری دیموکراتیک بۆ سوریا دروست نەبێت.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- جەندرمەکانی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوی ئۆپراسیۆنی سڕینەوە و پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد دا لە گەڕەکی یەنی محەلەی ئەنقەرە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییانی سەربە #هەدەپە#. لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا عەلی یڵدز بەڕێوەبەری ناوچەی یەنی محەلەی ئەنقەرە و سەڵاحەدین یاڤاش و شاکر تاشکن بەڕێوەبەرانی پێشووی ئەو ناوچەیە دەستگیرکران.[2]