ماوەیەکە هەڵمەتێکی چڕ و مەیدانیت دەستپێکردووە، ئەمڕۆ کە هاتیتە دۆڵی بالیسان خۆشناوەتی، چی دەبوو گوندی چیوە - لانکەی شۆڕش و #پێشمەرگە# و شوێنی مانەوەی سەرکردەکانی کوردت بەسەرکردباوە، لە نزیکەوە گوێت لە داخوازییەکانی خەڵکی گرتبایە، ماوەی چەندین ساڵە خەڵکی ئەو گوندە داوا لە یەکێتی دەکەن تەنها ڕێگاکەیان بۆ قیرتاو بکەن، ئەو گوندە کە سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕینە، ئێوە وەک یەکێتی نە بەخۆتان ڕێگاکەیان بۆ قیرتاو دەکەن وە نە ڕێ بە پارتیش دەدەن ڕێگای ئەو گوندە قیرتاو بکەن
هاوینان ئەو گوندە خەڵکەکەی بە تەواوی بێزار دەبن لە تۆز و خۆڵی ڕێگاکەی، زستانانیش خەڵکەکەی غەرق دەبن لەنێو قوڕ و لیتەی ڕێگاکەیان.
کاک قوباد ئێوە ئەمڕۆ چوونەتە خۆشناوەتی و نزیک لای ئەو گوندە، ئایا بۆ سەردانێکی شوێنی مانەوەی #مام جەلال#تان نەکرد کە لە ڕۆژە دژوار و سەختەکان کە بووبووە پەناگەیەک بۆ شۆڕش و تێکشکاندنی ڕژێمی بەعس، تەنانەت سەرۆک بارزانیش لە کتێبێکی ئاماژەی بە خانەدانی و میوان دۆستی خەڵکی ئەو گوندە کردووە لە ڕۆژە سەختەکان
ئێوە ئاوا پاداشتی ئەو گوندە دەدەنەوە کە قیرتاوکردنی ڕێگاکەیان پێ بە ڕەوا نابینن؟
بەڕێز قوباد تاڵەبانی ئێمە بۆیە ئەو نامەیە ئاراستەی بەرێزتان دەکەین، چونکە ئەو گوندە کەوتووەتە دواهەمین گوند لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، لە دەرگای زۆربەی بەرپرسانی ئیداری سنورەکەمان داوە، بەڵام هیچیان وەڵامی داخوازی ئێمە نادانەوە کە زۆر سەرەتاییە ئەویش قیرتاوکردنی ڕێگای گوندەکەمانە، هیوادارین ئێوە بێ هیوامان نەکەن.
لەگەڵ ڕێز و سوپاس
دانیشتوانی گوندی چیوە
#02-09-2018#