لە ساڵی
1944 لەدایکبووە و ساڵی
1968 کۆلێژی پزیشکی تەواوکردووە و سەرەتا وەک پزیشکی گشتی لە بواری منداڵان کاریکردووە و دواتر بووەتە پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و بە گشتی 50 ساڵ چارەسەری منداڵانی کوردستان بەگشتی و منداڵانی شاری
سلێمانیسلێمانی بەتایبەتی کردووە.
پسپۆڕە کوردەکەی دۆستی منداڵان بەهۆی کارکردنی بەشێوەیەکی دۆستی منداڵان و ئەنجامدانی چەندین کاری خێرخوازی و هەرزانی نرخی کلینیکە پزیشکییەکەی، لە ساڵی
2016 لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پزیشکی ساڵ و پزیشکانی پێشەنگ، خەڵاتی پزیشکی پێشەنگی پێدرا.
ڕۆژی
04-09-201804-09-2018، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر (جەمال ئەحمەد ڕەشید) ی مامۆستای کۆلێژی پزیشکی
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی، لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد. خەمخۆر و دڵسۆزی منداڵان، بەم کۆچە کورد و کوردستان پیاوێکی هەرە گەورە و هەڵکەوتوو و زیرەک و مرۆڤدۆست و هەژار دۆستی لە دەستدا، ئەمە جگە لەوە کۆچی ئەکادیمییەکی بە توانا و لێهاتووی زانکۆی سلێمانی یە.
ئێوارەی
06-09-201806-09-2018 تەرمەکەی گەییشتەوە سلێمانی و ڕۆژی
07-09-201807-09-2018 لە مەراسیمێکی شایستەدا لە گردی سەیوان نێژرا.