ناو: فاروق جەبار کەریم کامەلا
ناسراوبە: فاروق جەبار
تەمەن: 1965
شوێنی لەدایکبوون: گەڕەکی سێتاقان، پارێزگای هەولێر
باری خێزان: خێزاندار
ناوی خێزان: سەعدیە برایم ڕەحمان
ناوی مندالەکان: باڤێ، بوێر، باسنێ
ساڵی پەیوەندی بە ڕێکخستن: 1982
ساڵی پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەی کوردستان: 1984 بەتیپی (91) سەفین
دواتر درێژەی بە پێشمەرگایەتی داوە لە مەفرەزەی تایبەتی مەڵبەندی (3)ی هەولێر.
لە ژیانی پێشمەرگایەتی بەشداری دەیان داستان و نەبەردی و شەڕی دەستەویەخەی کردووە لەوانە: لە ساڵی 1985 بەشداری شەڕێکی دەستەویەخەی کردووە لە سماقولی، شەڕی دوو مانگەی دۆلە ڕەقە، شەڕی داستانی ڕزگاری لە ساڵی 1987، داستانی 11 ڕۆژەی سماقولی - بەنەباوێ، چەندین چالاکی فەردی و مەفرەزەی ناوشار بۆ فڕاندنی ئەفسەر و بەرپرسی ئەمنی ڕژێم لە ساڵی 1987، زۆربەی شەڕەکانی سنوری مەڵبەندی 3ی هەولێر.
لە ڕاپەڕین ناوبراو ڕۆڵی کاریگەری هەبووە لە ڕزگارکردنی شارەکان هەر لەسنوری ئێران تا هەولێر و کەرکووکی قودسی کوردستان.
رۆژ و مانگ و ساڵی شەهید بوون: #05-09-1996#
شوێنی شەهید بوون: گوندی چەمرگە، نزیک شارۆچکەی بنەسلاوە