ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی زنجیرە چالاکیی گەریلا لە جۆلەمێرگ و ئێلح ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکیی گەریلادا ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی سوپای تورکیا تێکشکێنراوە و بە لانیکەمەوە 17 سەربازی تورکیا کوژراون.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە:
$لە گەڤەر 2 سەرباز کوژران$
هێزەکانمان لە بەردەوامیی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری دا، ڕۆژی 4ی ئەیلولی 2018 و لە کاتژمێر 17:30 دا لە شاخی عەلی شێر لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ چالاکییەکیان لە دژی سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامدا. سەنگەرێک و پەناگەیەکی دوژمن تێکشکێنرا. لەو چالاکییەدا بە لانیکەمەوە 2 سەرباز کوژراون.
لە جۆلەمێرگ زرێپۆشێک تێکشکێنرا و 6 سەرباز کوژران
هێزەکانمان ڕۆژی 4ی ئەیلولی 2018 و لە کاتژمێر 08:30 لە ڕێگای نێوان گەلیی دەشتانێ و شاخی شوندار لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری کیرپیی سوپای تورکیا چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا زرێپۆشەکە بە تەواوی تێکشکێنرا و 6 سەربازی دوژمنیش کوژران.
$لە چالاکیی گەریلا لە ئێلح 9 سەربازی سوپای تورکیا کوژران$
هێزی گەریلا ڕۆژی 31ی ئابی 2018 و لە کاتژمێر 03:30 دا لە دژی یەکەیەکی شاراوەی سوپای تورکیای داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. هێزی گەریلا ئەو چالاکییەی لە نزیکەوە بەرامبەر ئەو یەکەیەی دوژمن ئەنجامدا و بەو هۆیەوە 9 سەربازی دوژمن کوژران.
لەو چالاکییەدا هاوڕێمان ئەرگەش کە قارەمانانە و بە فیداکاری شەڕی دەکرد بە قورسی برینداربوو بوو و بۆ ئەوەی بە دیلی نەکەوێتە دەستی دوژمن بۆمباکەی بە خۆیدا تەقاندبووە و بەو هۆیەوە شەهید بووە.
لە دوای ئەو چالاکییە، کە دوژمن گورزی قورسی بەرکەوتبوو، لە سنووری گوندەکانی زەنگۆ، هەسکێ، نو، دەرشەوا و چایخانە دەستیکردووە بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن و تاوەکو ئێستاش ئۆپراسیۆنەکەی بەردەوامیی هەیە.
$ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان$
نازناو: ئارگەش ئامەد
ناو و پاشناو: مزباه یاوز
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: ئاینور – محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: 31ی ئابی 2018 / ئێلح (باتمان)
$هێرشی ئاسمانی$
سوپای تورکی داگیرکەر ڕۆژی 4ی ئەیلولی 2018 و لە نێوان کاتژمێری 15:00 بۆ 17:00 هێرشی ئاسمانیی لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجامدا. لەو هێرشانەدا لە هەرێمی زاپ ناوچەکانی چەمچۆ و گرێ جەهەنەم، لە هەرێمی خواکورک دۆڵی ئاشوت و دەورووبەری لۆلان، لە هەرێمی حەفتانین ناوچەی قەرسۆک و لە هەرێمی قەندیل گوندی بێتێلان و دەورووبەریان بۆردومانکرد. بەهۆی ئەو بۆردومانەوە ئاگر بەربوویە سنووری ئەو شوێنانە.
ئەو هێرشە کە سوپای تورکی داگیرکەر بە ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی جەنگی ئەنجامیدا هیچ ئەنجامێکی دەست نەکەوت و هێزەکانی ئێمە هیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانیانەوە شەڕی دەروونی بەڕیوەدەبات، هەموو ڕۆژێک لە هەواڵەکانیاندا دەڵێن، هێرش دەکەن و ئەنجام بەدەست دەهێنن، بەڵام ئەو هەواڵ و زانیارییانەی ڕاگەیاندنەکانی تورکیا بی بنەمان و هیچ ڕاستییەکیان تیادا نییە، بەڵکو دەیانەوێت بەو جۆرە درۆیانە ڕای گشتی فریوبدەن.[1]
#05-09-2018#