- 05-09-2018
- 04-09-2018
- 03-09-2018
- 02-09-2018
- 01-09-2018
- 31-08-2018
- 30-08-2018
- 29-08-2018
- 28-08-2018
- 27-08-2018
- 26-08-2018
- 25-08-2018
- 24-08-2018
- 23-08-2018
- 22-08-2018
- 21-08-2018
- 20-08-2018
- 19-08-2018
- 18-08-2018
- 17-08-2018
- 16-08-2018
- 15-08-2018
- 14-08-2018
- 13-08-2018
- 12-08-2018
- 11-08-2018
- 10-08-2018
- 09-08-2018
- 08-08-2018
- 07-08-2018
06-09-2018
- 07-09-2018
- 08-09-2018
- 09-09-2018
- 10-09-2018
- 11-09-2018
- 12-09-2018
- 13-09-2018
- 14-09-2018
- 15-09-2018
- 16-09-2018
- 17-09-2018
- 18-09-2018
- 19-09-2018
- 20-09-2018
- 21-09-2018
- 22-09-2018
- 23-09-2018
- 24-09-2018
- 25-09-2018
- 26-09-2018
- 27-09-2018
- 28-09-2018
- 29-09-2018
- 30-09-2018
- 01-10-2018
- 02-10-2018
- 03-10-2018
- 04-10-2018
- 05-10-2018
- 06-10-2018
باکووری کوردستان
- بەهۆی بۆردومانی ئاسمانیی سوپای تورکیا لە دۆڵی ڕۆژ لە ناوچەی کوتودەرەی
دێرسیمدێرسیم ئاگرێک کەوتووەتەوە و ماوەی 7 ڕۆژە بەردەوامە. هاووڵاتییان دەیانەوێت ئاگرەکە بکوژێینەوە، بەڵام سەربازانی تورکیا بە پاساوی 'ناوچەی ئەمنیی تایبەت' ڕێگری لە چوونی هاووڵاتییان دەکەن بۆ دۆڵی ڕۆژ و بەو پاساوە ڕێگایان پێنادەن ئاگرەکە بکوژێینەوە. دامودەزگا پەیوەندارەکانی حکومەتی تورکیاش هیچ کارێک ناکەن بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە. ئاگرەکە لە تەشەنەسەندنی بەردەامدایە و ئاگرەکە گەیشتووەتە سنووری گوندەکانی گیولەچ و زەریکان لە ناوچەی مازگرت، هاووڵاتییان دەستیان بە کوژاندنەوەی ئەو بەشە لە ئاگرەکە کرد، بەڵام لە سنوورەکانی ترەوە ئاگرەکە بەردەوامیی هەیە.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کاتژمێر 4 و 30 خولەکی ئێوارە، کۆڕەشێعرێک لەژێر ناوی سترانی هەنار بە مەبەستی خزمەت بە شێعر و ئەدەبی کوردی بۆ نیزیک بە پازدە کەس لە شاعێرانی کوردستان لەلایەن ئەنجومەنی مەولەوی کورد لە شاری
سەقزسەقز بەڕێوەچوو.
[6]
باشووری کوردستان
- ژمارەیەک چالاکی کۆمەڵگەی مەدەنی و کوردانی ڕۆژهەڵات لە بەردەم بارەگای
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان لە
هەولێرهەولێر گردبوونەتەوە و داوا دەکەن (
ڕامین حوسێن پەناهیڕامین حوسێن پەناهی) لە زیندان ئازادبکرێت.
[2]
- ئەمجەد حوسێن پەناهی، برای ڕامین بەناوی بنەماڵەکەیەوە بە ڕۆژنامەڤانانی ڕاگەیاند ژمارەیەک چالاکڤانی دیکەش لە سلێمانییەوە بە چوار پاس ویستیان بێنە هەولێر، لە بازگەی
تاسڵوجەتاسڵوجە ڕێگریمان لێکرا.
[3]
- لە
سلێمانیسلێمانی پەردە لەسەر پەیکەری
ئیبراهیم پاشای بابانئیبراهیم پاشای بابان لادەبرێت.
[1]
- تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بەچڕی تۆپبارانی کوێستانەکانی بەربزینی سەر بە شارۆچکەی
سیدەکانسیدەکان دەکەن، فڕۆکەی چاودێریش لە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە.[3]
- وەفدێکی سەربازیی ئەڵمانیا لە سەردانێکیاندا بۆ کوردستان، ڕایدەگەیەنن کە کورد دۆستێکی نزیکیانە و هاوکارییە سەربازییەکانیشیان بۆ هێزی
پێشمەرگەپێشمەرگە کە ڕۆڵی گرنگی هەبووە لەتێکشاندنی تیرۆرستانی
داعشداعش بەردەوامدەبێت.
[5]
- ئەمڕۆ، 80 شێوەکاری شاری بەغدا و شاری سلێمانی لە مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسوورەکەی شاری سلێمانی، پێشانگایەکی شێوەکاریی هاوبەشیان بەدروشمی هەمیشە پێکەوەین کردەوە. هەر شێوەکارێک بە تابلۆیەک بەشداریی لە پێشانگاکەدا کردبوو. بڕیارە پێشانگاکە ماوەی 10 ڕۆژ بەردەومبێ و لە یەکەم ڕۆژیشدا هاوڵاتییەکی زۆر سەردانی پێشانگاکەیان کرد.[6]
دەرەوەی کوردستان
- پلاتفۆڕمی
عەفرینعەفرین که ڕێکخەری فێستیڤاڵی کولتوورییە ڕایگەیاند، حکوومەتی ئەڵمانیا فێستیڤاڵی کولتووری قەدەغە کرد کە بڕیار بوو ڕۆژی 8ی ئەیلوول\17ی خەرمانان بەڕێوەبچێت.[4]
- بارودۆخی شار و شارۆچکەکانی باشوور ئێراق، بەتایبەتری بەسرە زۆر تێکچووە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خۆپیشاندانەکانی بەسرە دەیان کوژرا و برینداری لێکەوتووەوە. خۆپیشاندەران زۆرێک لە باڵەخانە حکومییەکانیان سووتاندووە. ئەمڕۆش قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە بەسرە ڕاگەیەندرا.[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لەدرێژەی خۆپیشاندانەکانی بەسرە، لەباشووری عێراق، خۆپیشاندەرێک لەناو بینای پارێزگای بەسرە سووتا و ماڵی حەوانەی پارێزگاری شارەکەش سووتێنران کە بەوەش تائێستا نزیکەی 15 خۆپیشاندەر کوژراون.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان