مەرجەکانی بەشداریکردن لەم پڕۆژەیەدا:
1- هیچ سنوورێک نییە بۆ خەیاڵی هونەرییانەی دیزاینەر یان هونەرمەند و خاوەنی بیرۆکەکان.
2- نابێت بیرۆکەکە هیچ ئاماژە و سومبولێکی دژی مرۆڤایەتی و بەها کۆمەڵایەتیەکانیانی تێدابێت و هەروەها نابێت ئاماژەی توندوتیژیی لەسەر هیچ ئاستێک لەخۆبگرێت.
3- بیرۆکەکە کەسایەتیی سیاسی و کۆمەڵایەتیی مێژووی هاوچەرخی کوردستانی تیانەبێت.
4- بیرۆکەکە خاوەنی ستایلێکی تازەگەرییانە و خاوەن ئاستێکی بەرزی هونەریی بێت و لە ڕووی تەکنیکیەوە جێبەجێکردنەکەی واقعیانە بێت.
5- بیرۆکەکە ئاماژە یان سەرچاوە بگرێتەخۆ لە خستنەڕووی شکۆمەندیی #سلێمانی# و کوردستان، هەروەها دیزاینەکە ئاماژەکردن بە ئاسیاسێڵ لەخۆبگرێت بەشێوەیەکی جوزئی و وەکو سپۆنسەری کارەکە و وەکو بەشێک لە مێژووی شاری سلێمانی لە بوارەکانی ئابوری و کۆمەڵایەتی و شارستانیدا.
6- بیرۆکەکە لە جێبەجێکردندا نەبێتە هۆی شێواندنی بوونی بنچینەیی و شێوەی دیوارەکە.
7- بیرۆکەکە لە جێبەجێکردندا لەڕووی سەلامەتییەوە هیچ کێشەیەک دروست نەکات بۆ ڕێبواران و ئۆتۆمبێل و دەوروبەرەکەی.
8- بیرۆکەکە چارەسەری ڕووناکی بۆ پڕۆژەکە لەخۆگرتبێت.
هەر کەس ولایەنێک ئارەزوومەندە بەشداریی بکات لەم پرۆژەیەدا ئەوا دەبێت:
پێشتر وێنەیەک لە پڕۆژەکەی بە (CD) یان بە (فلاش میمۆری) یان لەسەر (کاغەز) بنێرێت بۆ بینای گروپی کۆمپانیاکانی فاروق– قاتی 7 و پەیوەندیی بە یەکێک لەم دوو ژمارەیەوە بکات: 07701190159 یان 07701195867
دوا وادە بۆ وەرگرتنی وێنەی پرۆژەکان، 15ی مانگی ئەیلول دەبێت.
ڕەنگی_شارەکەم شێرکە بۆ ئەوەی زۆرترین کەس لەم پڕۆژەیەدا بەشداریی بکات.
#06-09-2018#