ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەستنیشانی کرد کە لە 5ی ئەیلوول\14ی خەرمانان چالاکییەکیان لە #عەفرین# دژی چەتە داگیرکەرەکان ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، له و چالاکییەکەدا گرووپی چەتەکانی جەبهەی شامیەیان کردووەتە ئامانج و 2 داگیرکەر کوژراون و 2ی دیکەش بریندار بوون. یەپەگە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە یەکێک له چەتە بریندارەکان ماڵی گەلی تاڵان دەکرد و دواتر دەیفرۆشت.
(لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین، هێزەکانمان بەردەوامن لە چالاکییەکانیان لە بەرانبەر سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی.)
لە ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە: (5ی ئەیلوول\14ی خەرمانان هێزەکانمان لە دژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی جەبهەی شامیە کە 4 چەتەی تێدابوون و یەکێکیان بەرپرسی بازرگانیی گرووپی چەتەی زەیتوون بوو و ماڵ و موڵکی گەلی تاڵان کردبوو، لە گوندی دیکمەداش-ی سەر بە ناوچەی شەرا چالاکییەکی کاریگەریان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ئۆتۆمبێلەکە تێکشکێنرا، 2 چەتە کوژران و 2ی دیکەش بریندار بوون کە یەکێکیان بەرپرسی بازرگانی بوو. ناوی ئه و چەتانەی له و چالاکییەدا کوژران و بریندار بوون بریتین لە: حوسێن عەلیتۆ (خەڵکی تل ڕەفعەت)، مازن چاوش (خەڵکی شام)، عەمەر کنۆ (خەڵکی عەزاز)، عەبدولڕەحمان جادر (خەڵکی جەرابلووس).)
لە چالاکییەکدا دژی فەیلەقی شام چەتەیەک کوژرا
لە لایەکی دیکەوە ژووری ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی زەیتوون لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە ئەندامێکی گرووپی فەیلەقی شام بە ناوی عەبدولەتیف عەقیل کە سەر بە دەوڵەتی تورکیایە لە عەفرین کوژراوە.
لە مانگێکدا 57 داگیرکەر کوژراون
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە ڕۆژی 3ی ئەیلوول\12ی خەرمانان ئاماری شەڕی مانگی ئابی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 57 داگیرکەر کوژراون کە لەناویاندا 7 سەربازی تورک و 2 سەرچەتە هەبوون.[1]
#06-09-2018#