ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون لە #عەفرین# ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، یەکینەکانیان لەسەر ڕێگەی عەفرین - جندرێس چالاکییەکیان ئەنجامداوە و چەتەیەکیان بە ناوی فایز ساڵح تاهە (ئەبوو ساڵح خاتوونی) کوشتووە.
ڕاگەیەنراوی ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون:
(ڕوونە کە ئه و چەتانەی لە هەموو شارەکانی سووریاوە هاتوون و شار و گوندەکانی خۆیان جێهێشتووە و لە عەفرینی پیرۆز کۆبوونەتەوە، ماڵ و موڵکی هاوڵاتییان تاڵان دەکەن و ئەشکەنجەی گەلی عەفرین دەدەن. ئه و چەتانە ئیدی ناتوانن خۆیان بپارێزن لە دەستی #شەڕڤان#ەکانمان کە لە هەموو ناوچە و گوندەکانی عەفرین بڵاوبوونەتەوە و چالاکی لە دژیان ئەنجام دەدەن.
یەکێک لە چالاکییەکانمان لە دژی چەتەیەک بە ناوی فایز ساڵح تاهە (ئەبوو ساڵح خاتوونی) بوو کە ئەندامی گرووپی جەبهەی شامیەیە. ئه و چەتەیە خەڵکی شاری دوومای سەر بە شامە و لە لایەن شەڕڤانانی ئێمە کوژراوە.
چەتە فایز تاهە چاوەڕوانی نەدەکرد لە بەرانبەر ئه و کردەوانەی لە دژی دانیشتوانی عەفرین کردوویەتی، سزا بدرێت. ئه و وانەی لە چالاکییەکانی ئێمە دژی چەتەکانی دیکە وەرنەگرت. لەبەرئەوە چالاکییەکەی شەڕڤانانی ئێمە لەسەر ڕێگەی جندرێس - عەفرین نامەیەک بوو بۆ هەموو چەتەکان، بۆ ئەوەی باش بزانن کە ئەوان لە هەر شوێنێک بن، شەڕڤانانمان دەتوانن دەستیان پێبگەیەنن و تۆڵەیان لێ بکەنەوە.)[1]
#06-09-2018#