بە ناوی پەروەردگاری
بەخشندە و میهرەبانەوە
بەڕێزان خانەوادە و بنەماڵەی کەسایەتیی ناسراو دکتۆر #جەمال ئەحمەد ڕەشید#
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایکردنی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید مان بیست کە خەمێکی گەورە بو نەک هەر بۆ ئێوەی خانەوادە و کەس و کاری، بەڵکو بۆ تەواوی خەڵک و ناوەندیی پزیشکیی. بۆ ئه و خەمە قورسە پرسە و ماتەمینیی قوڵی خۆمانتان پێشکەش دەکەین و لە ناخەوە بەشداریی خەم و پەژارەتانین.
دکتۆر جەمال لە هەموو ئاستەکانی نیشتمانیی و کۆمەڵایەتیی و پیشەیی کەسایەتییەکی خۆشەویستی هەموان بوو.وەک پزیشکێک کە دڵسۆزی پیشەکەی و خەڵکیش بوو، خزمەتێکی بەرچاوی مناڵانی کردوە بێ جیاوازیی بەوەش مێژوییەکی پڕ سەروەریی بۆ خۆی و ناوەندی پزیشکیی تۆمار کردوە. دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید لەگەڵ گەیاندنی پەیامە زانستییە پزیشکییەکەی بە ئەمانەتێکی زۆرەوە، پەیامە مرۆڤ دۆستییەکەیشی لە بەرامبەر مناڵان بە گیانێکی زۆر لە خۆبوردوانە گەیاندوە کە چاوی لێ دەکرێت و هەمیشە بە شانازیی و بایەخی زۆرەوە باس دەکرێت و بۆتە مێژو و ناونیشانێکی ئەم پزیشکە خزمەتگوزارە ی گەلەکەمان و بەزیندوی نەمریی دەمێنێتەوە.
لە پەروەردگاری مەزنمان داوایە گیانی کۆچکردو بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، سەبوریی بە ئێوە و ناوەندی پزیشکیی و دۆستان و ئازیزانی ببەخشێت و ئەوە دوایین ناخۆشیی بێت.
انا لله و انا الیە ڕاجعون
دکتۆر #فوئاد مەعسوم#
سەرۆک کۆمار
#06-09-2018#