لە هەڵمەتی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای #سلێمانی# بەسەرپەرشتی عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بۆ بەسەرکردنەوەی یانەشەوانەکان و دەستگیرکردنی کەسانی لەیاسا دەرچوو و ئه و تۆمەتبارانەی کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە هێزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرچنار یانزە تۆمەتباریان دەستگیرکردوو شەش یانەی شەوانەش داخران.
له و هەڵمەتەدا و شەوی ڕابردوو بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 240 لەیاسای سزادانی عیراقی 6 یانەی شەوانە بەهۆی پابەند نەبونیان بەڕێنماییەکانەوە داخران و 4 تۆمەتباریش دەستگیرکران کە سەرجەمان خاوەنی یانەشەوانەکانن، دەستیشگیرا بەسەر چەکێکی جۆری کڵاشینکۆف و چەند پارچە چەقۆو بۆکس خەنجەرێکدا.
هەروەها هەمان شه و 4 تۆمەتبار دەستگیرکران کە پێشتر فەرمانی ددەستگیرکردنیان هەبووە بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 393 لەیاسای سزادانی عیراقی کە 2 له و تۆمەتبارانە نەوجەوانن.
هاوکات بەبڕیاری دادوەر 2 تۆمەتباری تردەستگیرکران کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی و دەستیشگیرا بەسەر دەمانچەیەکدا.
هەروەها شەوی ڕابردوو تۆمەتبارێک بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 21 ی چەک دەستگیرکرا کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە و دەستیشگیراوە بەسەر دەمانچەیەکدا.
هەڵمەتەکانی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەردەوامییان دەبێت و سەرجەم ئه و کەسانە دەستگیردەکرێن کە لەسەرپێچی یاسایی دەکەن و لەیاسا هەڵدێن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سوپاسی هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەکات کە بەردەوام هاوکاری هێزەکانی پۆلیسن و لەهەر ڕوداوێکی نەخوازراو هێزەکانی پۆلیسی لێ ئاگادار دەکەنەوە.[1]
#06-09-2018#