عەشیرەتی ئاغاوەیسی پێشتریش یەکێک بووە لە تیرەکانی جاف لە #جوانڕۆ# کە لە پێنج خێڵی سەرەکی پێکهاتوون وەک: خێڵی شەکەر، خێڵی کاکەوەیس، خێڵی نەزەر، خێڵی مرادعەلی، خێڵی عەووەلی، کە هەرهەموویان کوڕی ئاغاوەیسی بچووکن، وە ئاغاوەیسی بچووکیش کوڕی میروەیسی کوڕی ئاغاوەیسی گەورەیە، ئەم پێنج خێڵە لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا واتە لە کۆتایی ساڵەکانی 1800ز لە زێدی ڕەسەنی هەمیشەیی خۆیان جوانڕۆ کە مەڵبەندی دیرینی گشت هۆزی جافە هاتوونەتە کوردستانی عێراق و لە بناری بەمۆ و دێهاتەکانی ڕوباری سیروان و قەڵەمە و تازەدێ نیشتەجێبوون، ئەوەش بە هۆی پێشکەوتنی کۆمەڵگا و نەمانی سەردەمی دەوارنشینی و نیشتەجێبوونی زۆربەی خێڵ و تیرەکانی جاف لە دێهاتەکان بە یەک جاری، بەڵام دوای هەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیهانی و ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی یەکێک لە ئەم خێڵانە کە ناسراوە بە خێڵی عەووەلی گەڕاوەتەوە بۆ کوردستانی ئێران و لە دێ تیلەکۆ نیشتەجێبوون، وە لە ئێستادا زۆربەی نەوەکانی ئەم خێڵە لە شارەکانی #کرماشان# و ڕەوانسەر نیشتەجێن، بەڵام نەوەکانی ئەو چوار خێڵەکەی تر لە ئێستادا بەشێکی کەمیان لە شارەکانی #سلێمانی# و عەربەت نیشتەجێن، وە ژمارەیەکی بەرچاویان لە شارەکانی #کەلار# و #دەربەندیخان# نیشتەجێن، وە سەبارەت بە ناوی ئاغاوەیسی، لە ناوی ئاغاوەیسەوە هاتووە کە بە ئاغاوەیسی گەورە ناسراوە کە باپیرە گەورەی ئەم خێڵ و بنەماڵانە بووە، وە زۆر جاریش بە زمانی فارسی پێیان وتووە ئاقاوەیسی کە یەکێک بووە لە نەوەکانی هۆزی جاف لە جوانڕۆ، کە لە سەرەتای ساڵەکانی (1700)زاینیدا لە جوانڕۆ لە دایکبووە و ژیاوە وە لە سەرەتای ساڵەکانی 1800ز هەر لە جوانڕۆ کۆچی دوای کردووە، وە هەروەها سەبارەت بە بنەماڵە ناودارەکانی تیرەی ئاغاوەیسی، تیرەی ئاغاوەیسی پێشتر خاوەنی چەندین بنەماڵەی ناودار بووە وەک بنەماڵەی: علی مرادی شەکەر، بنەماڵەی عەزیزی کاکەوەیس، بنەماڵەی محمدی کاکەویس، بنەماڵەی خەلیفە احمدی نەزەر، بنەماڵەی محمدی نەزەر، بنەماڵەی سبحانی مرادعلی، بنەماڵەی عبدالرحمانی مرادعلی، بنەماڵەکانی خێڵی عەووەلی، و چەندین بنەماڵەی تر... وە لە ئێستادا سەرۆکی خێڵەکانی عەشیرەتی ئاغاوەیسی لە ئەم کەسایەتیانە پێکهاتووە: کەریم محمد خەلیفە، حاجی جەلال حاجی فیض اللە، حاجی سابیر حاجی سیف اللە، مامۆستا عەزیز کەریم فەرج، وە هەروەها لە ئێستادا سەرۆکی ئەم عەشیرەتە کەریم محمداحمد ئاغاوەیسیە کە ناسراوە بە کەریم محمد خەلیفە.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 3,314 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!