ئامادەکار: #کامەران سوبحان#
ئێوارەی ڕۆژی شەممە #04-08-2018# لەساڵیادی کۆچی دوایی شێرکۆ بێکەس بەرگی دووەمی نامەکانی شێرکۆ بێکەس – تاڤگەی وشە و هەڵویست، لە کۆکردنەوە و ساغکردنەوەی کامەران سوبحان لە سەر مەزاری شێرکۆ بێکەس لە پارکی ئازادی بڵاودەبێتەوە.
بەرگی دووەمی نامەکانی شێرکۆ بێکەس – تاڤگەی وشە و هەڵوێست لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپ کراوە.
پێشتریش بەرگی یەکەمی نامەکانی شێرکۆ بێکەس لەلایەن کامەران سوبحانەوە چاپ و بڵاو کرابووە. [1]