رامانی مام.. شیکردنەوەیەکی سیاسیی لە سەردەمی لاوازبوونی خەباتی شۆڕشگێڕانەدا
2018-01-21
سەرنووسەر: هەمووتان بەخێربێن سەرچاوان، ئەم کتێبە چاوپێکەوتنی کاک عومەر شێخمووس لەگەڵ جەنابی مام جەلال، ئه و خوێنەرانەی کە موتابەعەی کوردستانی نوێ دەکەن ڕەنگە بزانن کە ئێمە دووجار ئەم چاوپێکەوتنەمان بڵاوکردۆتەوە، مامۆستا عومەر شێخمووس پێشکەشی ئێمەی کرد لە ڕێگەی کاک نەوزاد عەلی ئەحمەدەوە گەیشتە دەستمان و (تەفریغ)مان کردو بڵاومان کردەوە، جاریک لە چوارچێوەی ئەدەبیاتی مام –دا پێش کۆچی دوایی لە کوردستانی نوێی هەفتانەو له دوای کۆچی دواییەکەشی جارێکی تر بڵاومانکردەوە.
بەڵینمان دابوو کە وەک نامیلکەیەک چاپی بکەین، چونکە ڕاستە ڕۆژنامە زۆرترین بڵاوبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت، بەڵام وەک ئەوە نییه کە لە کتێبێکدا ئەم چاوپێکەوتنە بڵاوببێتەوە.
رەنگە بە حوکمی ڕۆڵی سەرەکیی مام جەلال لە شۆڕشی کوردستان و لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا زیاد لە 2000 چاوپێکەوتنی هەبێت لە بوارە جیاجیاکانداو لە قۆناغی جیاجیادا، بەشێک له و چاوپێکەوتنانە چاوپێکەوتنی سیاسین، بەشێکیشیان چاوپێکەوتنی مێژووین، بەشێکیشی فیکرین. دیداری تەمەن کە ئه و چاوپێکەوتنەی کاک سەڵاح ڕەشید ماوەیەک پێش ئێستا بڵاویکردەوە، ڕەنگە چەندین کەسی دیکەش چاوپێکەتنیان لەگەڵ مام جەلال-دا کردبێت بۆ قۆناغی جیاجیا، بۆ ڕووداوێک یان بۆ کەسایەتییەک، یاخود بۆ بابەتێکی دیاریکراو کە هاتبێتە پێشەوە، ئەوە جگە لەچاوپێکەوتنە سیاسییەکانی وەکو سکرتێری یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و سەرکردەی کوردو سەرۆک کۆماری عیراق، کە ئەوانە هەمووی لە ڕاستیدا پێویستە کۆ بکرێنەوه و ڕێکبخرێن و بڵاوبکرێنەوە.
هەندێک چاوپێکەوتنی هەیە کە دەتوانم بڵێم چاوپێکەوتنی فیکری و مێژوویین کە تێڕوانینی مام جەلال لەسەر شۆڕشی کوردستان، لەسەر بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان، لەسەر کوردایەتی و لەسەر ئایندەی کوردستان لە چوارچیوەی مافی چارەنووسداو تەنانەت لە چوارچێوەی دەوڵەتی کوردستانیان تێدایە.
ئەم چاوپێکەوتنەی عومەر شێخمووس لەگەڵ جەنابی مام جەلال-دا کردوێتی لەساڵی 1988-1990دایە کە ماوەی دوای ئەنفالەکانە، له و حاڵەتانە چالاکیی سیاسی و چالاکیی شؤڕشگێڕی کەمتر دەبێتەوە، دەرفەتی هەڵسەنگاندن و دەرفەتی قسەکردنی قووڵتر دەبێت لەسەر مەسەلەکانی کوردایەتی و مەسەلەکانی ئایندەی کوردو کوردستان له هەموو بەشەکانی کوردستان، بەتایبەتی کوردستانی باشوور زیاتر دەبێت.
چاوپێکەوتنەکە لە ڕاستیدا تێزێکی گفتوگۆیە کە پێموایە دکتۆرای کاک عومەرشێخمووس-ە لەسەر دەستەبژێری سیاسیی گەلی کوردستان، لەبەرئەوە پرسیارەکانی کاک عومەرو وەڵامەکانی مام جەلال-یش پرسیارن لەسەر مێژوو و لەسەر مەسەلە فیکریەکانی کە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستانی لەسەر دامەزراون، واتە کوردایەتی چییە؟ کوردستان چییە؟ و گەلی کوردستان چی دەوێت؟ و بۆچی خەبات دەکات و ئەم خەباتە لەکوێدا تووشی ڕاوەستان بووە؟ لەکوێدا تووشی پێشکەوتن بووە؟ ئه و شتانەی پەیوەستن بە مەسەلەی کورد له و وڵاتانەی دەوروبەری کوردستان لە ئاستی سیاسەتی نێودەوڵەتی، هەروەها بیرکردنەوەی مام جەلال له مەسەلە فیکری و سیاسییەکان و هەتا مەسەلە کۆمەڵایەتییەکان، مەسەلەی چینایەتی و مەسەلە ئایدیۆلۆژیەکانی کە لەساڵانی ڕابردوودا لەگەڵ مەسەلەی کوردا هاتوون و پشتیوانیان کردووه و لە دژی بوون و ئه و هەلومەرجە سیاسییانەی کە سەد ساڵی ڕابردوو مەسەلەی کوردی لەخۆ گرتووە، بۆیە دەڵێم سەد ساڵ، چونکە دیدارەکە 1988-1990 واتە کە سەدەی بیستەکەم دەکات، لێرەدا مام جەلال جگە لەوەی وەک سەرکرده و شۆڕشگێڕێک قسەی کردووە، وەکو سکرتێری گشتی یەکێتیش قسەی کردووە، لەهەمان کاتیشدا تەنیا وەکو یەکێتی قسەی نەکردووە یان سیاسەتەکانی حزبێکی سیاسی یان سیاسەتەکانی بۆ حزبێکی سیاسی شرۆڤە ناکات، بەڵکو بە زمانی مێژووشەوە قسەدەکات و هەڵسەنگاندنێک دەکات بۆ بزووتنەوەی کوردایەتی لەهەموو بەشەکانی کوردستان و بەتایبەتیش لە باشووری کوردستان کە وەکو سەرکردەیەک له و بەشە کاری کردووە، ئه و تێڕوانینەی لە کتێبەکەدا باسیکردووە، بەراستی جێگەی شانازییە هەم بۆ جەنابی مام جەلال و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردستان کە ئەم چاوپێکەوتنە دەریدەخات کە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان، شتێک نییە لەخۆیەوه هەڵتۆقیبێت، کۆمەڵێک چەکدار یان پێشمەرگە نین چەکیان هەڵگرتبێت سەریان لێ تێکچووبێت و به و ڕێگەیە سیاسەت بکەن.
بەشێک له و سیاسەتانەی مام جەلال پێی ناسراوەتەوە لێرەدا ڕەنگدەداتەوە. هەستمکرد زۆر قسه و زۆر لێدوانی لە شوێنی دیکە هەیە کە ڕەهەندی قووڵی لەپشتەوەیە، ئەم چاوپێکەوتنە بەشێکی یاریدەدەری ئەم ڕوونکردنەوەیەیە بۆ ئه و کەسانەی هەمیشە لەسەر فیکری مام جەلال لێکۆڵینەوە بکەن و دەیانەوێ لەسەر بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان لەرابردوودا لێکۆڵینەوە بکەن، هەروەها دەیانەوێ بزانن نەتەوەی کورد چی دەوێت و بۆچی هاتووه و بۆچی جیاوازە له نەتەوەکانی دەورەبەری؟
ئەم چاوپێکەوتنە بەشێک لەم وەڵامانە دەداتەوە. قووڵی ئەم هەڵسەنگاندنە ڕەنگە بۆ مێژووی سەرەتای سەرهەڵدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان هەر لەکەمتر لەدیداری تردا سەرنجی داوە باسی پەیوەندیی نێوان مەسەلەی کوردو لە دەستپێکیەوە لە ئەستەنبوڵەوە کە چۆن هاتووە، مەسەلەی دەوڵەتداریی عوسمانی و بەراوردی بە تورک و عەرەب و وڵاتانی دراوسێ و کێشەکان له کۆمەڵایەتی و چینایەتیی و سیاسی لە کوردستان. خۆزگە کاک عومەر پرسیاری زیاتری بکردایه و کاتی زیاتر هەبووایە بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە کە ئێستا یاریدەدەری ئێمەش دەبوو و یاریدەدەری ئه و کەسانە دەبوو له بواری فیکرو ڕۆژنامەنووسی، لە بواری نووسینی سیاسی کە لەسەر مەسەلەی کوردو کوردستان دەنووسن ئەمە یاریدەدەرێکی باشیان دەبێت.
رەنگە زۆرێک لە بیروڕاکانی مام جەلال لە دیداری تردا تەنانەت لە دیداری سیاسیشدا کە دیداری سیاسی، دیدگای ئایندەیی ڕونیکردۆتەوە وەک له و موحازەرانەی لە پەیمانگەی کادران مام جەلال لە دوای ڕاپەڕین داویەتی، یان کاتی خۆی لە پەیمانگەی کادرانی ناو شۆڕشدا قسەی لەسەر کردووە، هەندێک لەوانەش نووسراونەتەوە، بەڵام لەراستیدا ئەمە وەک چۆن ئەمە بە کاوەخۆ کراوه و ئه و پرسیارانه و ئه و وەڵامانەی مام جەلال ڕەنگە ئامادەبێت بۆ کاک عومەر شێخمووسی بنووسێت و باسی بکات، ڕەنگە بۆ ڕۆژنامەنووسێکی بیانی نەکات، یان گەنجی وەکو ئێمە زۆر نەچێتە قوڵاییەوە، بەڵام لەگەڵ کاک عومەر وەکو دوو دۆست لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردستان، هەم لە ڕێبازەکانی یەکێتی و زۆر بە ڕاشکاوانه و قووڵتر باسی کردووە، بەڵام سەرەتاکەی بەشێک لە ژیاننامەی خۆی تێدایە، چونکە ئه و ژینگە سیاسی و فیکریە ڕووندەکاتەوە کە مام جەلال تیایەتی، بەڵام ئه و کەسانەی بەدوای ژیانی مام جەلالدا دەگەڕێن، دیدارەکەی کاک سەڵاح زیاتر ئەوەی تێدایە، بەڵکو ئەمە زیاتر فیکری مام جەلال و تێڕوانینی مام جەلال دەردەخات.
دوای ئەوەی چەند جارێک بڵاومان کردەوە لەگەڵ کاک عومەر خۆیدا ڕێکەوتین کە بڵاوی بکەینەوە لە چوارچێوەی کتیبێک و ئەمساڵ هاتە بەرهەم، پێشمان خۆشبوو بیکەینە دەستپێکی یەکێک لە چالاکییەکانمان بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ-وە، بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبە بێت، چونکە لە ڕاستیدا سەرنووسەری ڕاستەقینەی داڕێژەری هێڵی فیکری و سیاسی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ئەوەیە کە مام جەلال باسی کردووەو ئێمەش خۆمان پێشمەرگەی ئه و پێناوه و ئەو ڕێبازە بووین، هیوادارین کە کوردستانی نوێ لەم 26 ساڵەی تەمەنیدا ئەمەی کردبێت کە مام جەلال لێرەدا باسی دەکات، کە لە زۆر چاوپێکەوتندا وەکو وەزیفەی میدیای کوردی کوردستان و وەکو وەزیفەی میدیای کوردستانی وەکو میدیای مەسەلەی کورد، واتە وەکو ڕاگەیاندنەکان مەسەلەی کورد هەیە، بۆ مەسەلەی کورد ئیش دەکات، چۆن کاری پێبکەین، هیوادارم ئەوەمان جێبەجێ کردبێت.
ئەوەی لێرە ئێمە کردومانە، لەراستیدا بەشێکی زۆر زۆر کەمە له و چاوپێکەوتن و دیدارانەی دەبێت وەکو وەزیفەی ڕاگەیاندنی ی.ن.ک وەکو وەزیفەی دەزگا فیکرییەکانی ناو یەکێتی، وەکو وەزیفەی یەکێتی بەشێوەی گشتی، وەکو ئه و کەسانەی گرنگی بە ئەدەبیاتی سیاسی نەتەوەی کورد دەدەن، پێویستە کۆبکرێتەوە، بڵاوبکرێتەوه و بکرێت بە کتێب و بدرێتە دەست خەڵکان و نەوەکانی داهاتوو تا بزانن لە کوردستان چی گوزەراوه و تێکۆشانی مام جەلال و خەباتی بۆ نەتەوەی کورد لە دیدگای خۆیەوە چۆن بووه و چۆن گیرساوەتەوه.
ئێمە کتێبەکەمان چاپکردو هەر لێرەشەوە مژدە بە خوێنەرانی فکری سیاسی مام جەلال دەدەین، کە ئەمڕۆ کاک ڕەنج باسی چاوپێکەوتنێکی کرد کە کاسێتێکی چوار سەعاتی هەیە دیدارێک یان کۆبوونەوەیەکی مام جەلالە، پێموابێ لە 82 یان 83 پێش گفتوگۆ بە ماوەیەکی کەم، وتار نییه و چەند موحازەرەیەکە بۆ ماوەی چوار سەعات، ڕەنگە ئەوەش بڵاوبکەینەوە کە بەشێکی ترە لە ڕوانگەی مام جەلال بەتایبەتی ڕوانگەی مام جەلال لە شۆڕشی نوێ، چونکە کاتی خۆی لە دوای یادی ڕاپەڕین ئه و کاسێتانە بڵاوبۆوە. چوار سەعات کتێبێکی باشی لێ دەردەچێ، هەروەها ئه و شتانەی دیکەش کە دەستمان کەوت بە تایبەت موحازەراتەکانی، بۆیە دەڵێم چونکە موحازەرە یان گفتوگۆکانی بۆ کوردو کوردستان پێشکەشی کردووە، وەکو ئەوە نییە کە دیدارێک بێت هەلومەرجی سیاسی تەحەکومی پێوە دەکات و مام جەلال بە ڕێگەی خۆی دەزانێت چۆن لێی دەرباز ببێت، بەڵام لێرە ئەمجۆرە چاوپێکەوتنانه کە بەشێکن لە ئەدەبیاتی مام جەلال و ڕاستە بەشێکی زۆر لە ئەدەبیاتی سیاسیی کورد ڕووندەکاتەوە، یارمەتیدەرمان دەبێت کە لە فیکری سیاسیی مام جەلال تێبگەین و ئەم فیکرە بۆ نەوەکانی داهاتوو بپارێزین. لە داهاتوودا هەم بڵاوی دەکەینەوە، یان دەیکەین بە کتێب. ئەوەی کە لەسەر شانی کوردستانی نوێ یە لەم بوارەدا لە کۆکردنەوەی ئەم بەرهەمانە درێخی ناکات و ئەوەشی لەسەر شانی کوردستانی نوێ یە لە هاوکاریی دەزگاکانی دیکه و یەکێتی بێت، ئەم دیراسە و ئەدەبیاتە کۆکاتەوە، ئێمە کاری بۆ دەکەین و جێبەجێی دەکەین.
عومەر شێخمووس – لەڕێی سکایپەوە:
بەیانیتان باش، دەست خۆشیتان لێدەکەم و سڵاوێکی گەرمم بۆ هەموو میوانە بەڕێزەکان هەیە، لە ساڵۆنەکەی کاک ستران، بەڵام ئێوە دەزانن ئەو وشەی ساڵۆنە لە چییەوە هاتووە؟ لەپێش شۆڕشی فەرەنسا مەدامە بەناوبانگەکانی پاریس ساڵۆنیان هەبووە، ساڵۆنی ئەدەبی، زۆربەی نووسەر و کەسایەتییە بەناوبانگەکان لەو ساڵۆنانە کۆدەبوونەوە، مشتومڕو دیالۆگیان تێدا دەکرد، جا ئەمەش بوو بە ساڵۆنی کاک ستران عەبدوڵڵا، بەڕاستی زۆرم پێخۆشە، بەشی زۆری ئەو برادەرانە بەشدارن و کەسانی ڕووناکبیرن، شەریک شعورن، موناقەشەی ئازاد لەوێ ڕوودەدات.
سەبارەت بەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ مام جەلال کراوە، پڕۆژەکە لە ڕاستیدا بۆ ئەوە بوو من لەکاتی خۆی جیاواز لە دکتۆراکەی پێشووم لە ساڵی 1978، ئەوکاتە لەسەر دوو شت بیرم دەکردەوە، لەسەر تیۆری شۆڕش کە چۆن شۆڕش دروستبوو؟ چ جۆرە تیۆرییەکە لەسەر شۆڕشەکانی گەلان دروستبووە؟ دووەم مەسەلەی پەیوەندیی بوو لەسەر سیاسەتی ناوەوەو دەرەوەی وڵات. ویستم بیرو بۆچوونی سەرکردەکانی حزبە کوردییەکانی کوردستان وەربگرم لەسەر بیرۆکە و دەوڵەتی نەتەوەیی، ئەو گفتوگۆیانە ببن بە بنەمای لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردکراو لە نێوان سەرکردەی جیاواز لەسەر ئاستی کوردستان و ببێتە بناغەیەک بۆ لێکۆڵینەوە.
من بەمام جەلال دەستمپێکرد، کە ئەو لەهەموو کەسێک زیاتر ئامادەبوو، بێگومان لەهەموویان گرنگتر بوو بۆ ئەوکاتە. ئەوەی دووەم کاک عەبدوڵڵای موهتەدی بوو، بەداخەوە لەوکاتەدا دکتۆر قاسملۆ لەو سەروبەندەدا شەهیدبوو، نەمتوانی لەگەڵیدا قسە بکەم، ئەوکات عەبدوڵڵا ئۆجەلان-م دەستنەکەوت نەمدەتوانی بچم بۆ سوریا، من مەبەستم ئەوە بوو لەگەڵ زۆربەی سەرکردەکانی کورد لە سوریاو تورکیا وەک کەمال بورکای کوردستانی ئێران و عیراق گفتوگۆ بکەم.
ئەو دوو گفتوگۆیە لە دوو کاسێتی جیاوازدا لە لەندەن کرا، یەکێکیان ساڵی 1988 بوو ئەوکاتە بوو کە کارەساتی هەڵەبجە ڕوویدابوو، من وێنەکانی کارەساتی هەڵەبجەم لەگەڵ خۆمدا برد لە ڕۆژنامەنووسێکی سویدی وەرمگرتبوو، ئەوە یەکەمین گفتوگۆبوو، گفتوگۆی دووەم ساڵی 1990 بوو، هێشتا داگیرکردنی کوێت لەلایەن سەدامەوە دەستی پێنەکردبوو، دوومانگ پێ