ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی چالاکیی #شەڕڤان#ان لە #عەفرین# بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی یەپەگەدا هاتووە، شەڕڤانان لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفریندا بەردەوامن لە چالاکی لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی.
لە ڕاگەیاندراوەکەی یەپەگەدا ئەوەش هاتوە، شەڕڤانان ڕۆژی 7ی ئەیلولی 2018 لە سنووری گوندی ئۆمەرا لە ناوچەی ماباتای عەفرین چالاکییەکی کاریگەریان لە دژی گروپێک لە چەتەکانی بەرەی شامی ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا 2 چەتە کوژران و چەتەیەکی تریش برینداربوو.[1]
#08-09-2018#