بۆچونی یەکێتی لەسەر بۆردومانکردنی بارەگاکانی #حزبی دیموکراتی کوردستان#.
پێشینوەڕۆی ئەمڕۆ (8/9/2018) لەناکاو بۆردومانی بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کراوه و سەرەنجام زیانی گیانی و مادی بەرچاو، ڕویداوە.
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، لەساڵانی ڕابوردودا، سیاسەتی ڕۆشن بووە کە:
یەکەم: هەموو چەشنە چالاکیەکی عەسکەری، کە لەباشوری کوردستانەوه و لەپەنای سەروەری یاساو ئاسایشی هەرێمەوە، پێشێلکردنی هەموو ئه و پەیامانەیە، کە بەراشکاویی، بەلایەنە کوردستانیەکانمان گەیاندووە.
دووەم: ئەم بۆردومانکردنەش، دوورونزیک، سەرکردایەتی یەکێتی نەک ئاگادارنەکراوە، بەڵکو مایەی ناڕەزایی یەکێتیشە، کە زیاتر لە (35) ساڵە، هەوڵمانداوە، ڕوداوی چاوەڕوانەکراو، نە بەرامبەر میوانداری و نە بەرامبەر سەروەری یاسا، ڕونەدات.
سەرەخۆشیی لەکەسوکاری شەهیدەکان دەکەین و هیوای زوو چارەسەری بریندارەکانیش دەخوازین.
وتەبێژی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#08-09-2018#