نووسینی: جۆن جەی میرشەمیر
وەرگێڕانی: فاروق جەمیل
(چاپی یەکەم 2018)
لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە
بێگومان زۆرێک لە مرۆڤەکان ناوبەناو درۆ دەکەن، بەڵام هەموو لایەکیش پێیان وایە درۆ تۆمەتێکی ترسناکە، هەمیشە خەڵکی دوودڵن لەوەی بەسەر کەسێکی دیکەدا بیسەپێنن، بۆیە زمانێکی سووکتر بۆ دەربڕینی ئەوە بەکاردەهێنن، ئەمە لەناو سیاسەتی نێودەوڵەتییدا گەلێک باوە، بۆ نموونە کاتێک جۆن کیری لە کاتی کەمپینی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکای ساڵی 2004دا نەیتوانی جۆرج بۆش بە درۆزن وەسف بکات، هەر بۆیە لەبری ئەوە دەستەواژەیەکی سووکتری بەکارهێنا و وتی ئەو شکستی خواردووە لە وتنی ڕاستییەکان دەربارەی ئێراق... بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی ئەوەی درۆکردن شتێکی ئابڕووبەرانەیە خەڵک حەز دەکەن قسەی لەسەر بکەن و کۆدەکانی بخوێننەوە لەناو سیاسەتی نێودەوڵەتییدا. پەرتووکەکە سەرەتا بە لێکۆڵینەوە لە چەمکی درۆ دەستی پێ کردووە و دەیەوێت سەرەتا خوێنەر ئاشنا بکات کە خودی درۆ چییە، پاشان دێتە سەر باسی لیستێک لە درۆی نێودەوڵەتی کە لەنێو وڵاتاندا باوە، پاشان پرسی درۆ دەبەستێتەوە بە پەردەپۆشکردنە ستراتیژییەکان و ئەفسانە نەتەوەییەکانەوە. [1]