بەڕێزان/ بەڕێوەبەرو ستافی بەڕێوەبردن و و کادیرو کارمەندانی کەناڵی گەلی کوردستان
بابەت/ بروسکەی پیرۆزبایی
سڵاوی کارو خەبات...
بەبۆنەی بیست و حەوتەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکەمین کەناڵی کوردی و نۆبەرەی دوای ڕاپەڕین و کەناڵی
پێشمەرگەپێشمەرگە، بە ناوی سکرتاریەت و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ک)ەوە پیرۆزبایی گەرمتان ئاڕاستە دەکەین.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بایەخێکی ئێجگار گەورەی بە ڕاگەیاندن داوه و چەندین ئامڕازی ڕاگەیاندنی لە قۆناغە جیاوازەکاندا هەبووە، کەناڵی گەلی کوردستانیش پێویستییەکی هەنووکەیی و دەستپیشخەرییەکی تری گرنگ و ناوازەی هەڤاڵ
مام جەلالمام جەلال و (ی.ن.ک) بوو بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و کاروانی ڕۆژنامەوانی کوردی، یەکەمین کارو پەخشی تەلەفزیۆنەکەش گواستنەوەی وتارێکی هەڤاڵ مام جەلال بوو، کە لە یاریگای
سلێمانیسلێمانی پێشکەشیکرد سەبارەت بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردو ڕاپەڕین و ئەرکەکانی ئاینده و شۆڕش و خەبات و تێکۆشان، کە جەماوەرێکی ئێجگار زۆر ئامادەی بوون.
دوای سێ مانگ لە ڕاپەڕینی گەلی کورد لە ئاداری ساڵی 1991، یەکێتی مژدەی دامەزراندنی (تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان)ی ڕاگەیاندو لە 11/9/1991دا دەستی بە پەخش کردو بووە یەکەمین کەناڵی بینراوی کورد لە دوای ڕاپەڕین و تائێستاش ئەم کەناڵە کە بە تەلەفزیۆنی دایک ناودەبرێت لە پەخش و خزمەتی کاروانی میدیا بەردەوامە، ڕۆڵ و کاریگەری کەناڵی دایک بۆ جۆرێک بوو کە چاوی لێبکرێت و دامەزراندنی چەند کەناڵێکی تریشی لێبکەوێتەوە.
کەناڵی گەلی کوردستان لە ماوەی بیست و حەوت ساڵی تەمەنیدا ڕۆڵی گرنگ و بەرچاوی هەبووە لە گەیاندنی پەیامی ئاشتی و ئازادی و دیموکراسی و تەبایی و سەقامگیری و پیشەییانە ڕووماڵی ڕووداوەکانی کردووە، ڕۆڵی گرنگیشی لە ڕووماڵکردنی سەرکەوتن و قارەمانێتییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا گێڕا لە بەگژداچوونەوەی پەلامارەکانی
داعشداعش بۆ سەر خاک و خەڵکی کوردستان و بەشانازییەوە نازناوی کەناڵی پێشمەرگەی پێبەخشراوە.
لەکاتێکدا نزیکەی 5 ساڵە قەیرانی دارایی کە کاریگەری نەرێنی لە سەرجەم ئۆرگان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دروستکردووه و لەهەمانکاتیشدا کادیرو کارمەندانی گەلی کوردستان پێشمەرگە ئاسا کارەکانیان ڕادەپەڕێنن، ئەوەیش جێگەی دڵخۆشکەری و بەرز نرخاندنی هەڵوێست و دڵسۆزییانە بۆ ڕێبازەکەی هەڤاڵ مام جەلال.
دووبارە پیرۆزبایتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین
ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ک)
11-09-201811-09-2018