دەقی ئەو ڕاگەیاندراوە بەم چەشنەیە:
لە ئێران ڕێژەیەکی گرینگی دانیشتوانی کورد هەیە. بەڵام کوردان لە ئێران لە مافەکانیان بێ بەشن. خۆبەڕێوەبەریی کوردان لەسەر بنەمای ئازادیی ناسنامە، زمان و کولتوور نییە. ئەمە دەبێتە هۆکار کە لەنێوان دەوڵەتی ئێران و گەلی کورد-دا کێشە، ناکۆکی و شەڕێکی هەمیشەیی ڕووبدات. هەتا کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت، مومکین نییە ناکۆکی و شەڕ کۆتاییان پێبێت. بە لەسێدارەدان، زەخت و هێرشەکان کێشەکە کۆتایی نایەت، بەپێچەوانەوە ئاریشەکە قورستر دەکات.
ئێمە هەمیشە دەستنیشانمان کردووە کە ئەگەر کێشەکە بە گوێرەی مێژوو، نەریتی سیاسی و ئەزموونی ئێران هەڵسەنگێنرێت، هەروەها به و شێوازەی ئیسلام کە دان بە هەبوون و ئازادیی ڕەنگە جیاوازەکان دەنێت، هەڵسەنگێنرێت، ئەوا کێشەکە چارەسەر دەکرێت. لەسەر بنەمای بەها دیموکراتییەکانی تایبەتمەندیی فیدراسیۆنی سرووشتیی مێژووی ئێران، ئەگەر خۆسەری و خۆبەڕێوەبەرایەتی بئافرێنرێت، کورد دەبنە خاوەن ژیانێکی ئازاد و دیموکرات.
بەڵام حکوومەتی ئێستای ئێران لە بری ئەوەی نەریتی سیاسی، کۆمەڵایەتی و مێژوویی ئێران بە بنەما بگرێت و شێوازە یەکسانیخوازییەکەی ئیسلام لە بەرانبەر ڕەنگە جیاوازەکان بە بنەما بگرێت، بە زیهنیەتی دەوڵەتی نەتەوەیی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و دەسەڵاتدارەتیی ئۆتۆریتەر و ناوەندیپارێز مامەڵە دەکات. لەبەرئەوە سیاسەتێک بەڕێوە دەبات کە لە مێژوو، نەریتی کولتووری و کۆمەڵایەتیی ئێران ناوەشێتەوە. ئەم مامەڵەیەش دەبێتە هۆی ئەوەی کێشەکانی ئێران سەختتر بن و لە ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوین کێشەگەلی نوێ سەرهەڵدەن.
چارەسەریی کێشەکانی نێوان گەلی کورد و دەوڵەتی ئێران سەخت دەکات
دەوڵەتی ئێران بە لەسێدارەدانی لاوانی کورد و بە تیرۆری سیاسی لە ڕێی هێرشی مووشەکی کێشەکانی نێوان گەلی کورد و دەوڵەتی ئێران قورستر دەکات. چارەسەریی کێشەکانی کوردان لەگەڵ دەوڵەتی ئێران لە ڕێی ڕێککەوتنی دیموکراتیانە سەخت دەکات. مادام کێشەکان بە شەڕ یان سەرکوتکاری چارەسەر نابن، کەواتە پێویستە دەست له و ڕێبازانە بەربدرێت کە دژی داواکارییە سیاسییەکانی کوردانن. کاتێک هەبوون و مافە دیموکراتییەکانی گەلی کورد لە ڕێی دەستووری بنەڕەتیی و قانووەکانەوە مسۆگەر کرا، ئه و کاتە کێشەی کورد چارەسەر دەبێت. ڕێگرتن لە ئەگەری دەستێوەردانی ناوخۆیی و دەرەکی بەم شێوەیە دەبێت.
پێویستە ئێمە ئەمە دەستنیشان بکەین؛ بە لەسێدارەدان، بە تێرۆری سیاسی و بە ڕێبازەکانی سەرکوتکاریی سیاسی و کۆمەڵایەتی، کێشەکانی ئه و وەڵاتە بە بنبەست دەگەن. بۆیە بانگی دەوڵەتی ئێران دەکەین دەست له و ڕێبازانەی خۆی بەردا کە دژی گەلی کورد و هێزە ئۆپۆزسیۆنه سیاسییە دیموکراتییەکانن و کێشەکانی خۆی لەگەڵ کوردان بە ڕێککەوتنی دیموکراتیانە چارەسەر بکات.
ئێمە جارێکی دیکە دەستنیشانی دەکەین؛ ئەگەر ئێران لەم بوارەدا لەپێناو چارەسەریی کێشەکە بەم شێوەیه هەنگاو بنێت، ئێمەش وەک گەلی کورد، هانی هێزە سیاسی و دیموکراتییەکان دەدەین. مومکین نییە کە داوای ڕەوای تێکۆشانی ئازادیی کوردان بە زەخت و زۆرداری، بە ڕێبازی نۆکەرایەتی و سیخووڕی سەرکوت بکرێن.
سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان دەکەین
ئێمە باوەڕمان وایە کە یاد و حەسرەتی شەهیدانی سێدارە و ئەوانەی بە مووشەکەکان شەهید بوون، بە ئازادیی کوردستان و بەدیموکراتیبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوین بەدی دێت. بەم بیر و باوەڕەوە سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی شەهیدان دەکەین و شیفای خێر بۆ برینداران دەخوازین.)
#09-09-2018#