کۆروکۆمەڵانی سیاسی و دەسەڵات و چاودێری جیهانی
خەڵکی وڵاتداگیرکراو هەمیشە برینداری کوردستان
ئەمرۆ 8ی 9 / 2018 کۆماری ئیسلامی ئێراان، بە پێ گۆێدان لە یاساکانی جیهانی سنووربەزاندن، هاتووەتە ناو قووڵایی خاکی باشوری کوردستان، و بە تووندی لە ڕێگەی فرۆکەی بێ فرۆکەوان و کاتیوشاو ئامێرەکانی دیکە، پەلاماری بارەگاکانی هەردوو بەشی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانی داوە، بە دەیان شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە.
ئەم جۆرە کردەوە تروریستی و نایاساییانەی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە پێشچاوی هەمووتانەوە ئەوە ئەسەلمێنێت کە ئەم ڕێژیمە لە تێکدانی ئاشتی و ئارامی لە جیهاندا نموونەی بێ ڕکابەرەو وەک هەمیشە هیچ حیسابێک بۆ یاساو دەسەڵاتەکانی جیهانی ناکات، و بگرە ڕۆژانە ملهۆری خۆی زیاتر پێشاندەدات.
وەک #پارتی سەربەستیی کوردستان#، داوا لە هەموو ڕێکخراو وڵات و دەسەڵاتدارانی جیهانی دەکەین، کە ژیان و گیانی کوردانی ڕۆژهەڵات نێشتەجێ لە باشوری کوردستان بپارێزین و ڕێکگری لە ملهوری ئەم ڕێژیمە درندەیە بگرن. چی دیکە مەبنە تەماشاکەری ناعەداڵەتی و مرۆڤکوژی ئەم ڕێژیمە دژی ئازادی وئارامییە.
پارتی سەربەستیی کوردستان هاوخەمی خۆی ئاراستەی هەردوو حیزبی ناوبراو نێشاندەدات، سەرەخۆشی لە حیزب وکەس و کاری شەهیدەکان دەکات، و هیوای هەنگاوی بە پەلە بۆ هەرچی خێرا چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.
هەر لەو پێوەندییەدا داوا لە دەسەڵاتی باشوری کوردستتان دەکەین، کە لە بواری بەرگری و یاسای نێودەوڵتێشەوە بە خێرایی بەرگری لەو سەدانجار سنووربەزاندنەی ئەم ڕیژیمە کوردکوژ و ئازدی کوژە بکەن، و ڕێگە نەدەن هەر لە سەر خاکی کوردستان ڕۆڵەکانی گەلی کوردمان قەتڵ و عام بکەن، داوا بکەن لە هاوپەیمانانتان بە تایبەت ئەمرئکا کە قەدەغەی دژە فرین بە سەر سنوورەکانی هەردوو بەشی کوردستاندا ڕاگەیەنێت.
کۆماری ئیسلامی ئێران هەر بەرەبەیانی ئەمرۆ کاک ڕامین حسێن پەناهی بەندی سیاسی کورد و چەندین بەندی دیکەی کوردستانی لە سێدارەدا وە، و بە هەزاران لە هێزەکانی خۆی و چەکی قورسی بە پەلە هێناوەتە دەوروبەری شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە گژاچوونەوەی هەرجۆرە خۆپێشاندانێک، بە تایبەت لە شاری #سنە# و لە کاتی وەرگرتنەوەی تەرمی و شەهید ڕامین حسێن پەناهی>
پارتی سەربەستیی کوردستان، وێرای ئیدانەکردنی بەردەوامی کردەوە مرۆڤ و ئازادیکوژییەکانی ڕێژیمی داگیرکەری فارسی ئێرانی، سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی حسێن پەناهی و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران, و گشت هاوسەنگەرانی دەکات.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
#08-09-2018#