ئامادەکردنی: د. عەبدولفەتاح حمەرەحیم هەورامی
چاپی ساڵی 2011
شێرپەنجە...
بە یەکێک لە نەخۆشیە بەربڵاوەکانی سەردەم ئەژماردەکرێت و زۆربەی جۆرەکانی پەیوەندی بە شێوازی ژیان و هەڵسوکەوتی مرۆڤەکانەوە هەیە، لێرەشەوە دەتوانرێت لە ڕێگەی بوونی زانیاری پێویست خۆمان بپارێزین لە تووشبوون بە زۆرێک لە جۆرەکانی ئەم نەخۆشیە، هەروەها زوو ناسینەوەی دەبێتە یارمەتی دەرێکی گرنگ بۆ کۆنترۆڵ و چارەسەرکردنی.
مەبەستی ئەم ناکمیلکەیەش بۆ ئاشناکردن و هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگەیە سەبارەت بە چەندلایەنێکی گرنگی ئەم نەخۆشیە لەوانە: پێناسەکەی، جۆرەکانی، هۆکارەکانی، شیوازی دەست نیشان کردنی، چارەسەرکردنی، خۆپاراستن لێێ.